ڕۆژی یەکشەممە ڕێگەی هه‌ولێر/ كه‌ركوک كرایه‌وه و ده‌رگا به‌ڕووى شۆفێران و هاوڵاتیاندا واڵا كرا، له نێوان ئه‌و دوو پارێزگایه‌دا و له‌ڕێگه‌ى پردێوه هاتوچۆ بكه‌ن.
ڕێگه‌ى كه‌ركوک/ هه‌ولێر له ڕۆژى 16 ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى ڕابردوه‌وه داخراوه، ئه‌وه‌ش دواى ته‌قاندنه‌وه‌ى پردى پردێ له‌لایه‌ن هێزى پێشمه‌رگه‌وه.
ئازاد جه‌بارى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئه‌منى له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك، جه‌ختى له‌سه‌ر گرنگى كردنه‌وه‌ى رێگه‌ى پردێ كرده‌وه، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد له‌مه‌ودوا هاوڵاتیانى هه‌ردوو پارێزگاكه به‌رێگه‌یه‌كى نزیكدا ده‌توانن هاتوچۆى یه‌كترى بكه‌ن.
ئازاد جه‌بارى، ره‌خنه‌ى له‌دانانى بنكه‌ى گومرگ گرت له‌نێوان هه‌ولێر و كه‌ركوك دا، روونیكرده‌وه ناكرێ له‌نێوان دوو شارى عێراق دا ، گومرگ دابنرێت، به‌تایبه‌ت خه‌ڵكێكى زۆرى كه‌ركوكى له رێگه‌ى فرۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێره‌وه شمه‌ك هاورده ده‌كه‌ن.
له‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازگه‌ى پردێ دا، به‌رپرسانى پۆلیسى فیدرڵى عێراق و پۆلیسى هه‌ولێر كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیان ئه‌نجامدا، جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگى رێگه‌كه كرده‌وه.
كردنه‌وه‌ى ئه‌و رێگه‌یه‌ش له‌كاتێكدایه، هه‌ندێك له راگه‌یاندنه‌كان هه‌واڵى گه‌رانه‌وه‌ى پارتى یان بۆ كه‌ركوك و وه‌رگرتنه‌وه‌ى باره‌گاكانیان له‌هێزه عێراقیه‌كان بڵاو كردبویه‌وه.
محه‌مه‌د خورشید به‌رپرسى لقى كه‌ركوكى پارتى، گه‌رانه‌وه‌ى پارتى بۆ كه‌ركوك و وه‌رگرتنه‌وه‌ى باره‌گاكانیانى به بابه‌تى راگه‌یاندن ناوبرد، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند"ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخى كه‌ركوك و وه‌رگرتنه‌وه‌ى باره‌گاكانمان به‌شێكن له گفتووگۆكان، به‌ڵام هێشتا هیچى ره‌سمى نیه."
وتیشى"ئه‌ركى حكومه‌تى عێراقه دۆخى كه‌ركوك ئاسایى بكاته‌وه."
سه‌باره‌ت به‌كردنه‌وه‌ى رێگه‌ى پردێ، به‌رپرسه‌كه‌ى پارتى وتى"كردنه‌وه‌ى رێگه‌ى پردێ و دانانى بازگه‌ى هاوبه‌ش، ماناى پێشه‌وه چوونى گفتوگۆكانه."
كردنه‌وه‌ى رێگه‌ى پردێ و هه‌وڵه‌كان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى پارتى بۆ كه‌ركوك، هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامى گفتوگۆكانى نێوان هه‌ولێر و لایه‌نه عێراقیه‌كان بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوى عێراق.