Accessibility links

ڕێبەری حزبوڵا لەگەڵ سەرهەڵداوانی یەمەن کۆدەبێتەوە


حزبوڵا دەڵێت ڕێبەرەکەی لەگەڵ شاندێکی حوسییەکانی یەمەن کۆبۆتەوە.

ئەو گروپە ملیتانە لوبنانییە ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند حەسەن نەسروڵا چاوی بە شاندێک بەڕێبەرایەتی گوتەبێژی حوسەییەکان محەمەد عەبدولسەلام کەوتووە بۆ تاووتوێکردنی پێشهاتە نوێیەکانی شەڕی ناوخۆی یەمەن.

بڕوا دەکرێت حزبوڵا پشتیوانی مەشق و ڕاهێنانی سەرهەڵدوە حوسییەکانی سەر بە ئێران بکات کە شەڕی دژ بە هاوپەیمانی بە ڕێبەرایەتی عەرەبستانی سعودیەو ئەو حکومەتی یەمەن دەکەن کە لە ئاستی جیهانی بە فەرمی دەناسرێت.

حزبوڵا کە گروپێکی شیعەی هاوپەیمانێکی ئێرانیشە دەڵێت حوسییەکان شەڕی دژ بە سعودیەکان و ئیمپریالیسمی ئەمەریکا دەکەن.

ئێران پشتیوانی لە حوسیەکانیش دەکات بەڵام نکوڵی لەوە دەکات کە چەکیان پێ بدات. عەرەبستانی سعودیە و ئێرانیش نەیاری سەرەکین لە ناوچەکە.




XS
SM
MD
LG