Accessibility links

جەعفەر حامیدی: لە ئێستادا لۆمەی هەموو سیستەمی ئێران دەکرێت نەک باڵەکانی ناو ڕژێمی ئێران


جەعفەر حامیدی
جەعفەر حامیدی

کۆماری ئیسلامی ئێران کەوتۆتە ژێر باری گرانی ژمارەیەک سزای وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە کە هەر لە ئێستاوە کاریگەرییەکانیان دەرکەوتوون.

وەهاش بڕیارە لە سەرەتای مانگی یازدەدا وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ژمارەیەک سزای قورستر بسەپێنێت بە سەر ئێراندا. ئەم سزایانە وەک واشنتۆن دەڵێت بە مەبەستی فشار خستنە سەر ئێرانە تا ڕەفتارەکانی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بگۆڕێت.

جەعفەر حامیدی، نوسەر و شیکەرەوەی سیاسی لەو بڕوایەدایە ئێران ناتوانێت خۆی لە کاریگەرییەکانی ئەو قەیرانە ئابووریەی ڕووی تێکردووە دەرباز بکات چونکە وەک دەڵێت ئێرانیش وەک هەر وڵاتێکی تر بەستراوەتەوە بە بازاڕی ئازاد و هەروەهاش بە بازاڕی سەر و سەوداکردن لەگەڵ وڵاتاندا و لە ئێستادا خەریکە بەشێکی ئەو بەستنەوانە لەلایەن ئەمریکاوە دەپچڕێنرێن.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، بەڕێز حامیدی ئاماژەش بەوە دەکات کە لەو بڕوایەدا نییە تەنانەت وڵاتانی ئەوروپاییش بتوانن یارمەتییەکی ئەوتۆی تاران بدەن بەهۆی سیاسەتەکانی ئەمریکاوە.

لە سەر گۆڕینی ڕەفتارەکانی ئێرانیش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، جەعفەر حامیدی دەڵێت پێی وەها نییە کۆماری ئیسلامی ئێران بتوانێت ڕەفتارەکانی خۆی بگۆڕێت و دەشڵێت ئەم ڕژێمەی ئێران نزیکەی 40 ساڵە بە کەڵک وەرگرتنێکی خراپ لە سیاسەتەکانی ئەوروپا و هەروەهاش سیاسەتی پێشتری ئەمریکا، بە چەشنێک لە چەشنەکان دانەخۆرە بووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:42 0:00

XS
SM
MD
LG