Accessibility links

لەگەڵ ڕووداوەکاندا: ئاو وەک چەکێکی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا


ئاو کە بە یەکێک لە پێداویستییە هەرە سەرەکییەکانی ژیان دادەنرێت بەڵام نکوڵیش ناکرێت لەوەی کراوەتە هۆکارێک بۆ بەڕێوەبردنی ململانێکان.

لەگەڵ هەروادێ و زۆربوون و قوڵبوونەوەی زیاتری کێشە و ئاڵۆزییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، لە ئێستادا ئەگەرەکانی سەرهەڵدانی قەیرانێکی تری ترسناک دەرکەوتوون کە ئەویش قەیرانی ئاوە.

عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی کەوتۆتە بەر مەترسییەکانی کەم ئاویەوە، ئەڵبەت ئەم مەترسییە هەرێمی کوردستانی عێراقیش دەگرێتەوە. مەترسییەکە بە ئەندازەیەکە وەک باس دەکرێت لەوانەیە لە ماوەی پەنجا ساڵی داهاتوودا ڕووبەری بە بیابان بوونی خاکی عێراق زۆر زیاتر ببێت وەک لەوەی چاوەڕێ دەکرا.

لەگەڵ دروستبوونی قەیرانی ئاو لە عێراقدا کە زۆربەی هەرە زۆری سەرچاوە ئاویەکانی لە کۆماری تورکیا و کۆماری ئیسلامی ئێرانەوەیە، بە دوور نازانرێت ڕووبەڕووبوونەوەی توند لەسەر هەردوو ئاستی ناوچەکە و ناوخۆش بێنێتە ئاراوە.

هەر لە ئێستاوە کێشە و گرفتەکانی دابەشکردنی ئاو لە سەرچاوەکانی هەردوو ڕووباری دیجلە و فورات و ئەو زێیانەی دەڕژێنە ئەم دوو سەرچاوە ئاویەی عێراقەوە زیاتر بوون و بە تایبەتیش پاش دروستکردنی ژمارەیەک بەنداوی گەورە گەورە لەناو تورکیا و لەناو ئێرانیشدا، هەر بۆیە وەک دەگوترێت کاربەدەستانی ئەم وڵاتانە لە وتووێژی بەردەوامدان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرییەک بۆ ئەگەرەکانی کێشە چاوەڕوانکراوەکانی لە ئەنجامی کەم ئاویەوە سەرهەڵدەدەن.

میوانی بەرنامە:

ڤیان مەجید فەرەج، نوسەر و شیکەرەوەی سیاسی

بێ لە ئاڵۆزییەکانی تریان وەک دۆسێکانی خاک ، تورکیا و ئێران و عێراق و سوریا لە سەرەتاکانی ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە لەسەر دابەشکردنی ئاوی هەردوو ڕوباری دیجلە و فورات کێشەیان هەیە بەتایبەتیش لەو کاتەوەی تورکیا پڕۆژەی (گاپ) ی ڕاگەیاند کە وەک پڕۆژەیەکی کشتوکاڵی و ئاودێری و بەرهەمهێنانی وزە ناودێری دەکرد.

ئەگەرچی تورکیا پەیمانێکی زۆری دا بە سوریا و عێراق کە چەندێک پێویست بکات ئاوی ئەو دوو وڵاتە دابین دەکات، بەڵام ئاماژەکان وەها نیشان نادەن. بەپێی لێدوانەکانی گەورە کاربەدەستانی هەردوو وڵات ڕووباری فورات کەوتۆتە بەردەم مەترسی وشک بوونەوە بە تایبەتیش کە تورکیا هەروادێ و بەنداوی زیاتر دروست دەکات لە چوارچێوەی پڕۆژەی گاپدا بۆ عەمارکردنی ئاو.

ئایا پڕۆژەکانی ئاو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا چەندێک کاریگەرییان دەبێت لەسەر ڕووداوەکان؟

ئایا ئاو دەبێتە ئەو چەکەی قەیرانەکان یەکلا بکاتەوە؟

ئایا تورکیا و ئێران شەڕی ئاویش لەگەڵ کورددا دەکەن؟

ڤیان مەجید فەرەج، نوسەر و شیکەرەوەی سیاسی، لە بەرنامەی لەگەڵ ڕووداوەکاندا وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:26:58 0:00

XS
SM
MD
LG