Accessibility links

پێنج وڵاتی سەر دەریای قەزوین ڕێککەوتنێک مۆر دەکەن


ڕێبەرانی پێنج وڵاتانی سەر دەریای قەزوین ڕێککەوتنێکیان مۆر کرد لە هەوڵێکدا بۆ کۆتاییهێنان بە گومانەکانی دەیان ساڵە لەسەر خراپبەکارهێنانی سەرچاوەکانیان.

ئەو ڕێککەوتنە ڕۆژی یەکشەممە لە ئۆکاتاوی پایتەختی کازاخستان لەلایەن هەریەک لە سەرۆکانی ڕوسیا، ئێران، ئازەربایجان، تورکمانسان و کازاخستان مۆر کرا. لەو ڕێککەوتنەدا یاساو ڕێساکان دانراون بۆ ڕاگەیاندنی ئاوی ناوچەیی هەر وڵاتێک و ناوچەی ڕاوەماسی کردنیان. بەڵام بابەتی چۆنێتی دابەشکردنی ژێر ئاو،کە کێڵگەی نەوتی دەوڵەمەندی تێدایە، چارەسەرنەکراو هێلرایەوە بۆ وتووێژەکانی داهاتوو.

ئاژانسی دەنگوباسی ئینتەرفاکس ڕایگەیاندووە سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی گوتویەتی " ئەم بابەتە بە جیا لە ڕێککەوتنێک دا لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکاندا چارەسەر دەکرێت".

ڕەوشی یاسایی دەریای قەزوین لە ساڵی 1991و ڕووخانی یەکێتی سۆڤیەتەوە چارەسەر نەکراوە.

XS
SM
MD
LG