Accessibility links

سەرۆک ترامپ داوای یەکڕیزی دەکات


لە کاتێکدا کاربەدەستان لە واشنتۆن پایتەختی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و لە چەند ناوچەیەکی ولایەتی ڤێرجینیای دراوسێی خۆ ئامادە دەکەن بۆ یەکەم ساڵیادی توندوتیژییەکانی خۆپیشاندانی نەتەوەپەرستە سپی پیستەکان، سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ داوای یەکڕیزی لە خەڵکی دەکات.

سەرۆک ترامپ لە پەیامێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا نوسیویە " ئێمە وەکو وڵاتێک دەبێت یەکڕیز بین، من هەمو جۆرە ڕەگەزپەرستیەک و کرداری توندوتیژی شەرمەزار دەکەم. ئاشتی بۆ هەمو ئەمەریکاییەکان!"

ترامپ گوتوشیە شەڕی کردووە بۆ باشترکردنی ژیانی کەمینەکان و پەیمانیش دەدات و دەڵێت " هەرگیز دەستبەرداری شەڕکردن نابم لە پێناو هەمو ئەمەریکایەکان!"

وەڵامی سەرۆک ترامپ ساڵی ڕابوردوو بۆ توندوتیژییەکان ڕەخنەیەکی زۆری لێ کەوتەوە کاتێک لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەگەریدا گوتی "هەردوو لا خەڵکی زۆر باشی تێدا بوو."

ڕۆژی شەممەی ڕابوردوو ئیڤانکای کچی سەرۆک ئەو کارەی کرد کە باوکی نەیکرد. ئەو بە ئاشکرایی لە پەیامێکی تویتەردا دژی باڵادەستی سپی پێستەکان و نیو نازییەکان وەستایەوە. لە پەیامەکەیدا دەڵێت " ئەمەریکاییە سپی پێستەکان سوپاس گوزارن کە لە وڵاتێکدا دەژین کە بەرگری لە، سەربەخۆیی، ئازادی ڕادەربڕین و ڕاگەیاندنی بیروڕا دەکات، لەم وڵاتە مەزنەماندا هیچ جێگایەک نییە بۆ باڵادەستی سپی پێستەکان، ڕەگەزپەرستی و نیۆ نازی."

XS
SM
MD
LG