Accessibility links

گرژی و ئاڵۆزی لە دەمی مەڕاسیمی ساڵیادی توندوتیژی شارلۆتسڤێل


شاری شارلۆتسڤێل بە شێوەیەکی ئاشتیانەو داگیرسانی مۆم و چەند بۆنەیەک یادی توندوتیژییەکەی هاوینی ڕابوردووی خۆپیشاندانی باڵادەستی سپیپێستەکان دەکاتەوە کە بوو بەهۆی ناکۆکی لە سەرانسەری وڵات. بەڵام پۆلیس بەهۆی ئەو یادەوەرییە باری ئاسایشی توندکردووە لە کاتێکدا ژمارەیەک خوێندکار توڕەو ناڕازی بوون بەهۆی توندی باری ئاسایش لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا لەوێ.

ئێوارەی ڕۆژی شەممە چەند چالاکوانێک هاواریان دەکرد " ئێوە بە ئاراستەی توندوتیژیدا دەڕۆن، ئێمە هیچ توندوتیژییەک لێرەدا نابینین".

مەشخەڵ بەدەستەکانی پارەکە لە شارلۆتسڤیل
مەشخەڵ بەدەستەکانی پارەکە لە شارلۆتسڤیل

ماوەیەکی کورت بەر لەو بۆنەیەی شەوی شەممە کە پلانی بۆ دانرابوو لەو شوێنەی کە ساڵێک پێش ئێستا پێکدادان لە نێوان نەتەوە پەرستە سپی پێستە مەشخەڵ بەدەستەکان و خۆپیشاندەرانی دژیان ڕوویدا، چالاکوانان ئاڵایەکیان هەڵکرد کە تیایدا نوسرابوو " ساڵی ڕابوردوو بە مەشخەڵەوە هاتن ئەم ساڵ بە باجەکانیانەوە هاتوون."

هەبوونی ژمارەکی زۆری پۆلیس لە شوێنی یادکردنەوەکە خوێندکاران نیەگەران دەکات و ئەم دروشمە هەڵدەدەن
هەبوونی ژمارەکی زۆری پۆلیس لە شوێنی یادکردنەوەکە خوێندکاران نیەگەران دەکات و ئەم دروشمە هەڵدەدەن

پاشان گروپێکی نزیکەی 200 کەس بە ڕێپێوان چوون بۆ بەشێکی تری زانکۆی ڤێرجینیا، لەوێ خۆپیشاندەران هاوریان بەسەر ئەو پۆلیسانەدا دەکرد کە وەکو دژە ئاژاوە بە دەوریان ڕیزیان بەستبوو.

کایبریتی ماوتۆ ڕێکخەری یەکێتی خوێندکارانی زانکۆی ڤێرجینیا گوتی خوێندکارەکان بۆیە چوون بۆ بەشێکی تری زانکۆکە چونکە نەیاندەویست وەکو قەفەس دەوریان بگیرێت لەو شوێنەی کە بەرنامەی ڕێپێوانەکە دانرابوو.

ڕۆژی شەممە ساڵیادی ئەو ئاژاوانە بوو کە بەهۆی خۆپیشاندانی پشتیوانیکار لە باڵادەستی سپی پێستەکان لە زانۆکی ڤێرجینیاوە دەستیپێکرد ڕۆژێک پاش ئەوەش خۆپیشاندانێکی گەورەتر لە ناوجەرگەی شاری شارلۆتسڤێل ڕوویدا.

لە 12 ی مانگی 8 سەدان نەتەوەپەرستی سپی پێست لە ناویاندا نیۆ نازییەکانیش کە ئەندامانی گروپی نەتەوەپەرستی KKK یش خۆیان تیاخزانبوو بە ناو شاری شارلتسڤیلدا بڵاو بوونەوە وەکو بەشێک لە ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بڕیاری شارەکە بۆ لابردنی پەیکەری ژەنەرال ڕابەرت لی لە پارکێک.

لەو ڕۆژەدا توندوتیژییەکی زۆر لە نێوان ئامادەبوانی و خۆپیشاندەران دەستی پێکرد. لەو کاتەدا پۆلیس تونی بڵاوەیان پێ بکات بەڵام پاشان ئۆتۆمبێلێک خۆی کرد بە نێو خۆپیشاندەرانی بە ئاشتی و هێدەر هەیەری تەمەن 32 ساڵان کوژرا.

XS
SM
MD
LG