Accessibility links

دکتۆر کازم فاروق: هەر لە سەرەتاوە لەسەر ئەم ژماردنەوە گومانمان هەبوە


Dr. Kazim Faruq

پاش ئەوەی هەندێ لە لایەنە عێراقی و کوردەکان سکاڵایان کرد و داوای بە دەست ژماردنەوەی دەنگەکانیان کرد، بەڵام پاش بە دەست ژماردنەوەی دەنگەکان و بەپێی ئەو ئەنجامانەی كۆمسیۆن بڵاوی كردوەتەوە هیچ گۆڕانكارییەك لە دەرئەنجامەكانی هەڵبژاردن و ژمارەی كورسییە کانڕووێ نەداوە. ئێستا هەڵویستی لایەنەکانی ئوپوزسیون و ئەو لایەنانەی سکاڵایان کردوون ئاخۆ چییە؟

​دکتۆر کازم فاروق ووتە بێژی جۆڵانەوەی نەوەی نوێ لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " ئێمە وەکو جۆڵانەوەی نەوەی نوێ دوێنی بەیاننامەیەکی فەرمیمان راگەیاند وە تێدا ووتمان ئەنجامی راگەیاندراوی هەڵبژاردن کە لە لایەن کمسیونی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانەوە بۆ جاری دووەم راگەیندراوە دووای ژماردنەوەی دەستی هەندێ لە سندوقەکان، ئەنجامەکە رەد دەکەینەوە و رامانگەیاند هەر لە سەرەتاوە گومانمان هەیە لەسەر ئەم ژماردنەوە، چونکە تەوای سندوقەکان نە بژێدرایەوە وە خودی سندوقەکان لە لای ئەو کەسانەدا بوون کە خۆیان گومانی ئەوەیان لەسەرە ساختەکاریان کردووە ".

دکتۆر کازم هەر وەها دەڵێت " ئێمە لە سەرتاوە رامانگەیاند ئەم بژاردنەوەی دەستیە دەبوایە دووا نەخرابایە، راستەوخۆ دووای تەواوبوونی هەڵبژاردنەکە و دەرکەوت کە ئەنجامەکان گوماناویە و ساختەکاری تێدا کراوە، ئەبوایە راستەوخۆ لەوێ بریار بدرایە لە لایەن کمسیون و دەستەی جێ بە جێ کارەوە کە سەندوقەکان هەڵپچرێت و دەنگەکان وە دەنگەکانی بژمێردرێتەوە، لەبەر ئەوەی ئێستا کە کاتێکی زۆر تێپەری بەسەر سندوقەکان و لە لای دەسەڵات خۆێ سندوقەکان هەڵگێرا، بژاردنەوەی دەستی دەنگەکان بەهایەکی ئەوتۆێ نەبوو".

دکتۆر کازم دەشڵێت " ئێمە گۆڕەپانی رامیاری عێراق بۆ یەکێتیی و پارتی چۆڵ ناکەین وە ئەبینە دەنگێکی جیاواز وە بە بەرنامەیەکی توکمەوە خۆمان بۆ هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان ئامادە کردووە و وا بکەین لوتکەی دەسەڵات لە دەست ئەو دوو حیزبە دەربێنین و ئەو جەور و ستەمە بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان ئەنجام دراوە کۆتایی پێی بێنین".

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:17 0:00

XS
SM
MD
LG