Accessibility links

دکتۆر کارزان موراد: بۆ هه‌ر ته‌نها بنه‌ماڵه‌ ببێته‌ سه‌رۆک کۆمار


Dr. Karzan Khanaqini

هه‌ر پاش رۆخانی رژێمی پێشووێ عێراق و درووستبوونی عێراقی پاش سه‌دام، پۆستی سه‌رۆک کۆمار پشکی کورد بوه‌ و پارتی و یه‌کێتییش له‌ نێوان خۆیاندا یه‌کلایان کرده‌وه‌. ئاخۆ ئه‌و پۆسته‌ چ گرنگیه‌ک و چ ده‌سکه‌وتێکی بۆ کورد تێدا هه‌بوه‌؟

دکتۆر کارزان موراد نووسه‌ر و چاودێری کاروباری رامیاری له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " له‌ پرۆسه‌ی 2003 به‌ولاوه‌، ته‌نانه‌ت له‌ کۆبۆنه‌وه‌ی له‌نده‌نیش که‌ ئه‌نجومه‌نی حکومه‌تی عێراقی داده‌مه‌زرێت، ئه‌ڵبه‌ته‌ پێش رووخانی سه‌دام و پاش رووخانی هه‌میشه‌ کورد فێڵی لێکرا، خه‌ڵه‌تێنرا، هه‌میشه‌ کورد نه‌یزانی چۆن خۆێ له‌ ئاستێکدا بنوێنی که‌ هێزێکی گه‌وره‌ی شه‌ش میلۆنیه‌ له‌ کوردستان‌ و وڵاتانی رۆژئاواش پشتی پێی ده‌به‌ستن، له‌و رووه‌وه‌ کورد نه‌یتوانی به‌ شێوه‌یه‌کی جوان سوودی لێ وه‌ربگرێ تا بتوانی شوێنێکی دیاری هه‌بێت، واته‌ کاتێک کورد ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارد، به‌ بێ مێشکی هه‌ڵیانبژارد، له‌ نه‌بوونی سیاسه‌تمه‌دارێکی باش، کورد ده‌بوایه‌ سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مانیان هه‌ڵبژاردبایا نه‌ک سه‌رۆکایه‌تی عێراق، سه‌رۆکی عێراق هیچی به‌ ده‌ست نییه‌ ".

دکتۆر کارزان هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " ئه‌وه‌ی ده‌بێته‌ سه‌رۆکی ده‌وڵه‌ت ئه‌بێ عه‌ره‌بیه‌کی پوخته‌ بزانێت له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته‌که‌ عه‌ره‌بیه، ئه‌وعه‌ره‌بیه‌ پوخته‌ بۆ‌چییه‌؟ عه‌ره‌بیه‌ پوخته‌که‌ له‌ به‌ر ئه‌وه‌یه‌ که‌ بزانێ بریاره‌کان له‌ کوێه‌، یاساکان له‌ کوێیه‌ وه‌ له‌ رووێ زمانه‌وانیه‌ ئه‌م یاسایه‌ باسی چیی ده‌کات، زیانه‌ بۆ کورد یان قازانجه‌، ئه‌وانه‌ی به‌ ناوی کورده‌وه‌ له‌ به‌غدا ده‌بنه‌ خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات ئه‌بێ له‌ پێشدا عه‌ره‌بیه‌ک پوخت و سیاسه‌تمه‌دارێکی پوخت بن وه‌ قانونیه‌کی پوخت بن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ناوه‌رووکی کاره‌کانیان تێ بگه‌ن ".

دکتۆر کارزان ده‌شڵێت " کاک حه‌مه‌ سابیر شایسته‌ی ئه‌و پۆسته‌ نییه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عه‌ره‌بیه‌که‌ی باش نییه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌سێک ده‌بێ له‌و پۆسته‌دا بێت که‌ بتوانێت هه‌موو داڕشتنه‌ یاساییه‌کان، له‌ ناوه‌رۆکه‌که‌ی و له‌ رووێ زمانیه‌وه‌ لێ تێبگات که‌ ئه‌م کاره‌، ئه‌م یاسایه‌ چییه‌، بۆ ئه‌و پۆسته‌ ده‌بێ که‌سێک بێت یاسازان بێت، سیاسه‌تمه‌دار بێ، له‌ دیپلۆماسیه‌ت بزانێ و ئاشنایی به‌ یاسایی نێۆنه‌ته‌وه‌یی هه‌بێت ".

دکتۆر کارزان دیسان ده‌ڵێت " من به‌ ئاشکرا ده‌یڵێم هه‌ڵبژاردنی حه‌مه‌ سابیر ئیشی هێرو خانه‌، ئه‌وه‌ی فواد مه‌عسومیش هه‌رئیشی ئه‌و خانمه‌یه‌، بۆ ئه‌و ببێت به‌ سه‌رۆک کۆمار؟ بۆ هه‌ر ته‌نها بنه‌ماڵه‌ ببێته‌ سه‌رۆک کۆمار، بۆ ئێمه‌ پیاو نیین؟ ئه‌م میلله‌ته‌ که‌سێکی شایسته‌ و به‌ توانای تێدا نییه‌ که‌ دکتۆرای یاسای هه‌بێت؟ ئه‌وه‌ خالید شوانی، ئه‌وه‌ دکتۆر موسه‌نی، ئه‌مانه‌ که‌ یاساکه‌ ده‌زانن و زمان زانن ده‌بێ ببنه‌ سه‌رۆک کۆمار نه‌ک حه‌مه‌ سابیر".

please wait

No media source currently available

0:00 0:14:16 0:00

XS
SM
MD
LG