Accessibility links

پێنج فڕۆکەی بازرگانی نوێ دەگەنە ئێران


ڕۆژی یەکشەممە ئێران پێنج فڕۆکەی بازرگانی دەکرێت، ڕۆژێک بەرلەوەی ئەمەریکا ئەو سزایانە دەستپێبکاتەوە کە لە ساڵی 2015 و لە دەمی سەودا ناوکییەکە لەسەری لادران.

گەیشتنی فڕۆکەکانی جۆر ATR72-600 بۆ فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی مێهرداد گوزارشت لە دووا قازانجی دەکات لەو ڕێککەوتنە ناوکییەی کە سەرۆک دانۆڵد ترامپ لە مانگی 5 لێی کشایەوە. خراپی باری ئابوری وڵات بۆتە هۆی خۆپیشاندانی جەماوەری لە سەرانسەری ئێراندا.

ناکۆکییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران هەتا دێ زیاتر دەبێت سەرەڕای ئەوەی سەرۆک ترامپ لە هەفتەی ڕابوردوو ڕایگەیاند ئامادەیە لەگەڵ سەرۆک ئێران حەسەن ڕۆحانیدا کۆببێتەوە. سوپای پاسدارانی ئێران ڕۆژی یەکشەممە دانی بەوەدا نا کە مانۆڕی دەریایی لە نزیک تەنگەی هورموز ئەنجام دەدات پاش ئەوەی هەڕەشەی گرتنی ئەو ڕێگایەی بۆ بازرگانانی نەوت نوێ کردۆتەوە.

ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی ئێران IRNA دەڵێت گەیشتنی ئەم پێنج فڕۆکە بازرگانییەی جۆری ATR72-600 پشتڕاست کردەوەو گوتی گەشتی کورتی هەرێمی بەکاردەهێندرێن.

ئەو سەودا ناوکییەی لە ساڵی 2015 لەگەڵ ئێراندا کرا سزاکانی نێونەتەوەیی لەسەر ئێران هەڵگرت لە بەرامبەر سنوردارکردنی بەرنامەی ناوکی و ڕێگەدان بە پشکنینی بەردەوام. پشکێنەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێن ئێران وابەستەبوو بە ڕێککەوتنەکەوە بەڵام سەرۆک ترامپ لەو بڕوایەدا بوو ڕێککەوتنەکە ئەوەندە بەهێز نییە. ئەو داوای ڕێککەوتنێکی نوێ دەکات کە برتی بێت لە گۆڕینی ڕێبازەکانی ئێران لە ناویاندا پشتیوانیە لەشکریەکەی بۆ حکومەتی سوریا و گروپە توندڕەوەکان. ئەم دوو بابەتە لە ڕێککەوتنی ساڵی 2015 دا نەبوون.


XS
SM
MD
LG