Accessibility links

قایمقامە کوردەکەى خورماتو لابرا و تورکمانێکى شیعە لە جێگەکەى دەست بەکاربوو


ئەمڕۆ چوارشەممە شەلال عەبدول ى قایمقامى قەزاى خورماتوى پارێزگاى سەڵاحەدین بە فەرمى لە پۆستەکەى دوورخرایەوە و تورکمانێکى شیعە مەزهەب لە جێگەکەى دەست بەکاربوو.

شەلال عەبدول قایمقامى لەسەر کارلابراوى خورماتو، دوورخستنەوەى لە پۆستەکەى بە دوورخستنەوەى سیاسى وەسفکرد، بە دەنگى ئەمەریکاى راگەیاند"تورکمانى شیعە ئێستا خاوەن هێزن، بە ئارەزوى خۆیان خەڵک لادەبەن و خەڵکى خۆیان دادەنێن."

وتیشى"لابردنى من فەسڵى سیاسیە نەک یاسایى."

لابردنى شەلال عەبدول ى قایمقامى خورماتو و دانانى دکتۆر حەسەن زەینولعابدین ى تورکمانى شیعە لە جێگەکەى، لە کاتێکدایە دوو هەفتە لەمەوبەریش قایمقامە کوردەکەى قەزاى داقوق ى باشورى کەرکوکیش بەفەرمى دوورخرایەوە.

عەلى حسێنى جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى قەزاى خورماتو لە کوتلەى تورکمانى شیعە، بەدەنگى ئەمەریکاى ڕاگەیاند"لابردنى شەلال عەبدول ى قایمقامى خورماتو بە رێگەى یاسایى بووە."

وتیشى"ئەمڕۆ لە مەراسیمى سوێندخواردنى قایمقامى نوێ دا، دادوەر و پەرلەمانتاران ئامادەبوون."

لەماوەى 8 مانگى رابردوودا و لەو کاتەوە کە قایمقامە کوردەکه،‌ خورماتوى جێهێشتوە، قەزاکە بە وەکالەت لەلایەن دوو بەڕێوەبەرى ناحیەى سەربە عەرەبى سونەوە بەڕێوەبراوە، ئەمرۆ ئەمڕۆ بە فەرمى ئیدارەى قەزاکە کەوتە دەست تورکمانى شیعە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:43 0:00

XS
SM
MD
LG