Accessibility links

بەختیار شارەزووری: لەم هەڵبژاردنەدا ئامادەکاری بۆ ساختەکاری هەیەو گەورەترین کوتلەش ئەوانەن ناچن بۆ دەنگدان


هەڵبژاردنی کوردستان لە مانگی 9دا بەڕێوە دەچێت، ئایا دوای هەڵبژاردن کوردستان بەرەوکوێ دەچێیت، هاوکێشە سیاسیەکانی ناوخۆی عێراق و ناوچەکە چۆن گۆڕاوە؟.

ئەم هەڵبژاردنە لەگەڵ هەڵبژاردنی عێراقدا جیاوزی جۆن دەبێت؟، چۆن ئەتوانین بەراوردێک بکەین لەنێوان هەڵبژاردنی هەرێم و عێراقدا؟، دەنگدەری کورد تاچەند ئامادەیە بۆ دەنگدان؟.

لەمبارەیەوە وریا کاڵێ گفتوگۆی لەگەڵ بەختیار شارەزووری نوسەرو شیکەرەوەی سیاسی کردوە.

شارەزووری دەڵێت " هەڵبژاردنی هەرێم کوردستان دەباتە قۆناغی نوێوە، ئەگەر پێشتر هەڵەی ڕیفراندۆم کرابێت و ئەمریکا داوای کردبێت نەکرێت، ئەوا ئەم کەڕەتە کوردستان دەبێتە مەیدانێکی نوێ ململانێی تورکیا و ئێران، هەڵبژاردن بەشێکە لەململانێی ئەو هێزانە".

شارەزووری دەڵیت "لەم هەڵبژاردنەدا ئامادەکاری بۆ ساختەکاری هەیە، گەورەترین کوتلەش ئەوانەن ناچن بۆ دەنگدان و دەنگدەر بەتەواوەتی لە کۆی درووشمەکانی حکومی و حزبی تۆراوە".

زانایری زیاتر لە درێژەی گفتووگۆکەدایە

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:04 0:00

XS
SM
MD
LG