Accessibility links

ئەحمەد ئەسکەندەری: هیچکات وەک ئێستا بارودۆخی ئابوری و سیاسی ئێران هاوکات خراپ نەبوە


نرخی دراوی ئێران لەبۆرسەکانی جیهاندا دابەزینی بەرچاو بەخۆیەوە دەبینێت، ئەم دابەزینە کاریگەری لەسەر ناوخۆی ئێران بەگشتی چۆن دەبێت؟, ئێران لە ڕێگای هاندانەوە دەیەوێت کەرتی تایبەت بجوڵێت بۆ نموونە باج لەسەریان لابات یاخود کەمی کاتەوە، ئەمە تاچەند ئەتوانێت متمانە بەدەست بێنێت و ئابووری پێ‌باشکاتەوە؟, پێشتر لەسەروەختی سەرۆک ئۆبامدا هەوڵدەدرا لەگەڵ ئێران ڕێکەوتن بەدەست بێت، بەڵام لەئیستادا لەسەروەختی سەرۆک ترامپ دانانی سزاکان لەسەر ئێران زیندو دەکرێتەوە، ئەم سیاسەتەی ترامپ مەبەستی گۆڕینی ڕژێمی ئێرانە یاخود لاوازکردنی لەڕۆژهەڵاتی ناویندا.

لەمبارەیەوە ووریا کاڵی گفتووگۆی لەگەڵ ئەحەمەد ئەسکەندەری نووسەر و شیکاری کاروباری سیاسی ئێران کردوە.

ئەسکەندەری دەڵێت "ئەم دابەزینە کاریگەری ئێچگار زۆری دەبێت و ڕابردوو نیشانی داوە لە کۆماری ئیسلامی ئێراندا هەر ئاڵوگۆڕێک لە دۆلاردا کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر نرخی هەموو شتێک دەبێت، لەدوکانی بچووکەوە تا دەگاتە شمەکی گەورە و هاتووچۆکردن، بۆیە ئەمە گووشارێکی ئێچگار زۆر دەخاتە سەر خەڵکی ئێران، کاڵا گران دەبێت و دۆخەکە بەرەو خراپتر دەچێت".

هەروەها ئیسکەندەری دەڵێت "خەڵکی ئێران متمانەیان بەکاڵای ناوخۆ نیە و بەردەوام چاویان لەوەبوە شمەکی دەرەوە بکڕن، بەرهەمی ناوخۆ جۆنێتی زۆر خراپی هەیە و خەڵکی کەڵکی لێوەرناگرێت".

ئەسکەندەری دەشڵێت " ڕووخانی ئێران دوورە لە واقیع، لەبەر ئەوەی جوڵانەوەیەکی بەهێز لەناو ئێراندا نیە، تاکوتەرا هەیە، بەڵام یەک دەست نین، ئۆپۆزسێۆن نیە لەئارادا بتوانێت لە ناڕيزایەتی خەڵک کەڵک وەرگرێت، هەموو ئاماژەکانیش ئەوە دەگەێنێت ئەمریکا و وڵاتانی کەنداوی عەرەب خەریکی لاوازکردنی پێگەی ئێرانن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا".

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:27 0:00

XS
SM
MD
LG