لیژنەی باڵای ڕادیۆ و تەلەفیزیۆنی تورکیا ناسراو بە RTUK، سزای خستە سەر کەناڵی زارۆک تی ڤی بەهۆی بەکارهێنانی وشەی "کوردستان" لە دوو گۆرانی منداڵاندا.
RTUK دەڵێت ڕێکخراوە تیرۆرستیەکان بە مەبەستی بەهێزکردنی ئایدۆلۆژیای خۆیان زۆر جار جگە لە چەک ڕاگەیاندنەکانی تەلەفیزیۆنیش بەکار دەهێنێن بۆ پروپاگەندەی خۆیان.
هاوکات RTUK دەشڵێت " کۆماری تورکیا وشەی کوردستان قبوڵ ناکات."
زانیاری زیاتر لەم ڕاپۆرتەی پەیامنێرمان خەجیجان فەرقین ببیستە.