کاربەدەستان دەڵێن بەهۆی تەقەکردن بە نێوخەڵکید لە نیوئۆرلەین شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە بەلایەنی کەم 3 کوژراون و 7 کەسی تریش بریدنار بوون.
پۆلیس دەڵێت کاتژمێر نزیکەی 10:30ی شەو بە کاتی خۆجێهی دوو چەکدار بەبێ جیاوازی تەقەیان لە خەڵکی کردووە.
سێ کەس لە شوێنی ڕووداوەکە کوژران و حەوتیش گەیەندرانە نەخۆشخانە. هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە وردەکاری لەسەر باری تەندروستی بریندارەکان ڕانەگەیەندراوە.
شارەوانی نیوئۆرلەین لاتۆیا کانترێڵ ڕایگەیاند " نیوئۆرلەین هیچ جێگەی ئەم جۆرە توندوتیژیانەی لێ نابێتەوە".
ئەو لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند " من لە بری هەمو هاوشارێکانم قسەدەکەم ئێمە قێزدەکەینەوە لەم جۆرە کردارانە، و ئێمە زۆرمان بینیوە."
هێشتا پۆلیس وردەکاری لەسەر ئەو توندوتیژیە بڵاو نەکردۆتەوە کە بۆتە هۆی کوشتنی ئەو کەسانە.