Accessibility links

ئارام مودەڕیسی: قەیرانەکان کۆماری ئیسلامی ئێران دەبەن بەرەو گۆڕانکاری زۆر گەورە


ئارام موده‌ڕیسی

کۆماری ئیسلامی ئێران هەروادێ و زیاتر دەکەوێتە پەراوێزەوە لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی بەهۆی سیاسەتەکانیەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

ئەڵبەت ئەمەش قەیرانێکی قوڵە بۆ ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران، بە تایبەتی پاش ئەو سزایانەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەپاندونیەتە سەر ئێران.

قەیرانی ئێران هەر تەنها لەسەر ئاستی دەرەوەیی نییە، لە ناوخۆی وڵاتەکەشدا ڕێژەکانی بێکاری و هەژاری و بەرزبوونەوەی نرخ لە بازاڕەکانی ناوخۆدا و دابەزینێکی بەرچاوی نرخی تمەن و هتد، بوونەتە مایەی خۆپیشاندان و مانگرتن.

بەرپرسی سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان دەڵێت کۆماری ئیسلامی وەک وڵاتێکی زلهێز لە ناوچەکەدا پەلوپۆیەکی زۆری هاویشتووە بۆ دەرەوەی سنورەکانی خۆی و دەستێوەردانی لە هەموو ئاژاوە و کێشەکانی ناوچەکەدا هەیە و دەشڵێت لە پاڵ هەموو کردە تێکدەرەکاندا شوێن پەنجەی کۆماری ئیسلامی دەرکەوتووە.

ئارام مودەڕیسی دەڵێت ئەزموونەکان وەهامان نیشان دەدەن کە زۆربەی دەوڵەتە دیکتاتۆری و تۆتالیتاریەکان بە دەستێوەردانی دەرەکی ڕوخێندراون نەک بەهۆی ناڕەزایی و خواستی گەلەکانی ئەو وڵاتانەوە وەک ڕوخاندنی تاڵیبانەکان لە ئەفغانستان و سەدام حوسەین لە عێراق، بەڵام وەک دەڵێت لە ئێران دۆسێیەکە جیاوازە چونکە فاکتەرەکانی جەماوەر و شەقام و کاری سیڤیلی فاکتەری بەهێزن.

سەبارەت بە ئۆپزسیۆن و ئامادەکارییەکان بۆ ئەگەری قۆناغی داهاتووی ئێران، وەک ئارام مودەڕیسی دەڵێت کاتێک باس دێتە سەر ئۆپزسیۆن لە ئێراندا دەتوانرێت بە راشکاوی بگوترێت کە ئۆپزسیۆنی کوردی واقیعی ترین ئۆپزسیۆنە و خاوەنی زۆرترین متمانەیە لە ئاستی ئێراندا و چەند ساڵێکیشە هەوڵ دراوە بۆ پێکهێنانی بەرەیەکی دیموکراسی خواز لەسەر ئاستی ئێران و هەروەهاش پێکهێنانی بەرەیەکی کوردستانی و دەشڵێت هەوڵەکان بەردەوامن لەگەڵ ئۆپزسیۆنی سیکیولار و دیموکراسی ئێراندا تاوەکو پەیوەندییەکی توندوتۆڵ دروست بکرێت بەڵام بەداخەوە هێشتا لەو بوارەدا نەتوانراوە دەستکەوتی بەرچاو هەبێت.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:13 0:00

XS
SM
MD
LG