جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەفغانستان عەبدول ڕەشید دۆستەم بە ئاستەم ڕزگاری بوو لەو تەقینەوەیە خۆکوژییەی لە فڕۆکەخانەی کابول ڕوویدا لە کاتێکدا ڕۆژی یەکشەممە گەیشتەوە وڵاتەکەی پاش ئەوەی زیاتر لە 1 ساڵ بوو لە تورکیا دەژیا.
کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی دۆستەم چەند خولکەکێک بەر لە تەقینەوەکە لە فڕۆکەخانەی کابول دەرچوون. کاربەدەستان پێیان وایە ئەو تەقینەوەیە بەهۆی هێرشی خۆکوژی ڕوویداوە.
گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانی نەجیب دانش ڕایگەیاند بەلایەنی کەم 10 کەس بەهۆی ئەو تەقینەوەیە کوژراو و بریندار بوون.
گوتەبێژی پۆلیسی کابوڵ هیشمەت ستانزەکی گوتی تەقینەوەکە لە نزیک دەروازەی سەرەکی فڕۆکەخانەکە ڕوویداوە، لە کاتێکدا پشتیوانانی دۆستەم لەوێ ئامادە بوون بۆ پێشوازی کردن لێی.
بە شێوەیەکی فەرمی ڕاگەیەندرابوو کە بەهۆی نەخۆشی لە تورکیایە بەڵام ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن بەهۆی ئەو لێکۆلێنەوانەی دەستەی دادوەری بوو لەسەر هەراسان کردن و دەستدرێژی سێکسی لایەنگرانی دژ بە ئەندامێکی هاوپەیمانیان کە پاشان بوو بە بەرهەڵست.