هه‌رچه‌نده هێزه عێراقیه‌كان زۆربه‌ى ناوچه‌كانى پارێزگاكانى كه‌ركوک و دیاله و سه‌ڵاحه‌دینیان له‌داعش پاككردۆته‌وه، به‌ڵام هێشتا به‌هه‌زاران ئاواره‌ى ئه‌و ناوچانه نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵیان.
دكتۆر فه‌رهاد قادر په‌رله‌مانتارى خولى پێشوى په‌رله‌مانى عێراق، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى ڕاگه‌یاند"ناوچه رڕگاركراوه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش هیچ خزمه‌تگوزاریه‌كانیان پێنه‌گه‌یه‌نراوه، هه‌روه‌ها هێزه شیعیه‌كانیش مه‌زهه‌بیانه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، بۆیه ئاواره‌كان نه‌گه‌راونه‌ته‌وه."
به‌شێكى زۆر له‌ناوچه‌كانى پارێزگاكانى ( موسڵ، ئه‌نبار ، سه‌ڵاحه‌دین و دیاله) وێرانه بوون، حكومه‌تى عێراقیش چاوه‌روان بوو له‌كۆنفرانسه‌كه‌ى چه‌ند مانگى رابردووى وڵاتى كۆیت، برى 400 ملیار دینارى بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ئه‌و ناوچانه ده‌ست بكه‌وێ، به‌ڵام ته‌نها 30 ملیارى ده‌ست كه‌وت.
هه‌روه‌ها خولى پێشوى په‌رله‌مانى عێراقیش ، بریارى دا به دانانى سندوقى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه زیانلێكه‌وتوه‌كانى شه‌رى داعش، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و سندوقه دانه‌نراوه.
حه‌سه‌ن محه‌مه‌د ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد گه‌رانه‌وه‌ى ئاواره‌كان پێویستى به فلته‌رى ده‌زگا ئه‌منیه‌كانه، ئه‌مه‌ش گرفتى بۆ گه‌رانه‌وه‌ى به‌شێكیان دروستكردووه، وتى"به‌شێكى تریشیان ماڵ و خان‌و و باخ و باخاتیان وێرانه بووه و ناوچه‌كانیان هیچ خزمه‌تگوزاریه‌كى تێدا نیه ، بۆیه نه‌گه‌راونه‌ته‌وه."
لاى خۆشیه‌وه عه‌لى حسێنى وته‌بێژى میحوه‌رى باكورى عێراقى حه‌شدى شه‌عبى، ره‌تیكرده‌وه هێزه‌كانیان هۆكارى نه‌گه‌رانه‌وه‌ى ئاواره‌كان بێت، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد پرسى گه‌رانه‌وه‌ى ئاواره‌كان لاى حكومه‌تى عێراقه، نه‌ك ده‌زگا ئه‌منى و سه‌ربازیه‌كان.