Accessibility links

سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی هۆشداری دژ بە ڕێبازی توندی دژی وڵاتەکەی لەلایەن سەرۆک ترامپ دەدات


چەند کاربەدەستێکی ئەمەریکایی دەڵێن بەڕێوەبەرایەتی ترامپ دەستیکردووە بە هێرشێکی گوتارو و پەیوەندی ئینتەرنێتی بە مەبەستی زیادکردنی فشارەکان بۆ سەر ئێران تا کۆتایی بە بەرنامەی ناوکی و پشتیوانی لە گروپە چەکدارەکان بهێنێت.

زیاتر لە شەش کاربەدەستی ئێستاو پێشوو گوتویانە ئەم هەڵمەتەی، کە لەلایەن وەزیری دەرەوە مایک پەمپەیۆ و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی جان بۆڵتنەوە بەڕێوەدەچێت، بەمەبەستی ئەوەیە کە شانبەشانی فشارە ئابورییەکانی سەرۆک ترامپ کار بکاتە سەر ئێران. ئەم هەڵمەتەش لە مانگی پێنجەوە توند بووە کە ئەمەریکا لە سەودا ناوکییەکە کشایەوە.

کاربەدەستەکانی ئێستاو پێشوو دەڵێن ئەم هەڵمەتە ڕابەرانی ئێرانی بە شێوەیەکی توند وێنا دەکات هاوکاتی ئەوەی کە زانیاری لە قەبارەی خۆی گەورەتر یان دژ بە ڕاگەیاندنە فەرمییەکانی دیکەن لەوانە بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی پێشوو بەکاردەهێنن.

کۆشکی سپی ئامادەنەبوو لەسەر ئەم هەڵمەتە لێدوان بدات. وەزارەتی دەرەوەش هیچ وردەکارییەکی نەدا و هیچ زانیاری لەسەر ڕۆڵی پەمپەیۆ لەم هەڵمەتەدا نەداوە.

کاربەدەستێکی باڵای ئێران ئەو هەڵمەتەی ڕەت کردەوەو گوتی ، وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە کاتی شۆڕشی ئیسلامی 1979 وە هەوڵی داوە و سەرکەوتوو نەبووە لە بنکۆڵکردنی حکومەت. ئەو بە مەرجێک ئەم قسانەی کردووە کە ناوی ئاشکرا نەکرێت. کاربەدەستەکە گوتویەتی " هەوڵەکانیان جارێکی تر سەرناگرێت".

بەڵام لە ڕۆژی یەکشەممە ئاژانسی نیمچە فەرمی ئێرانی ئیسنا ڕایگەیاند سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی هۆشداری داوە بە سەرۆک ترامپ لە دژی هەوڵی بەدەستهێنانی ڕێبازی توندی دژ بە تاران. ئەو هۆشداری داوە " ئەمەریکا پێویستە بزانێت شەڕی دژ بە ئێران دەبێتە دایکی هەمو شەڕەکان".

هەروەها گوتویشیە " کاکی ترامپ یاری بە کلکی شێر مەکە، ئەمە تەنها پەشیمانی بەدوای خۆی دا دەهێنێت".

XS
SM
MD
LG