سه‌رۆکی ئێرانی حه‌سه‌ن رۆحانی له رۆژی یه‌کشه‌ممه به وڵاته یه‌کگرتووه‌کان هۆشیاری دا که به کلکی شیر یاری نه‌کات و ده‌ڵێت شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران ده‌بێته دایکی هه‌موو شه‌ڕه‌کان.
رۆحانی له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی دانڵد ترامپ دا ووتی تۆ شه‌ڕ را ده‌گه‌ینی و پاشان باس له‌وه ده‌که‌ێت که ده‌ته‌وێ یارمه‌تی هاووڵاتیانی ئێرانی بده‌یت.
رۆحانی له وتارێکی ته‌لفزیۆنیدا بۆ دیپلۆماته‌کانی ئێرانی که له تاران کۆبۆنه‌وه ووتی تۆ نا‌توانیت هانی هاووڵاتیانی ئێرانی دژ به ئاسایش و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان بده‌یت.
رۆحانی هۆشداریه‌کانی دووباره کرده‌وه که ئێران ده‌توانی ته‌نگه وه یاخود ده‌ربه‌ندی ستراتیژی هورموز دابخات، که هێڵێکی سه‌ره‌کی گرنگه بۆ که‌ره‌سته‌کانی نه‌وتی نیۆنه‌ته‌وه‌یی، ئه‌و ووتی ئێمه هه‌میشه ئاسایشی ئه‌م ته‌نگه‌مان وه یاخود ئه‌م ده‌ربه‌نده‌مان موسۆگه‌ر کردووه، یاری به که‌لکی شیر مه‌که ئه‌گه‌نه تا هه‌میشه په‌شیمان ده‌بیت.
رۆحانی ووتی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌بێته داێکی هه‌موو ئاشتی وه شه‌رله‌گه‌ڵ ئێران ده‌بێته دایکی هه‌موو شه‌ره‌کان.