ڕۆژی شەممە پیاوێک نەنکی خۆی و خۆشەویستەکەی کوشت پشان وای کرد پۆلیس دوای کەوێت و بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆی کێشا بە ستونێکدا و ڕایکردە ناو بازارێکی قەرەباڵغەوە ئەمەش لە کاتێکدا بوو گوللەی پۆلیسەکان شوشەکانی دەرگای بازارەکەی هێنا خوارەوە. پاش ئەوەی نزیکەی 3 کاتژمێر لە ناو ئەو بازاڕەدا خەڵکی کردە بارمتە پاشان گومانبارەکە خۆی دا بە دەستەوە.
شارەوانی لۆس ئانجلس ئێرک گارسیتی دەڵێت ژنێک لە ناو بازارەکە کوژراوە.
پۆلیسەکان بە چەک و کەرەستەی دژە ئاژاوەوە لە تەنیشت بازاری ترێدەر جۆس لە ناوچەی سلڤەر لێک ڕۆژی شەممە وەستابوون و بە ئاوێنە هەوڵیان دەدا تەماشای ناو بازارەکە بکەن لە کاتێکدا گومانبارەکە بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو لە دەرگای سەرەکییەوە هاتە دەرەوەو هەردوو دەستی بەرز کردبۆوە. دەستبەجێ پۆلیس دەوری گومانبارەکەیان گرت و کردیانە ناو ئامبولانسێکەوە.
گوتەبێژی پۆلیسی لۆس ئانجلس ڕایگەیاند لێکۆلەرەوان لەو بڕوایەدان گومانبارەکە لە نزیکەی کاتژمێر 1:30 پاش نیوەڕۆ لە باشوری لۆس ئەنجلس نەنکی و خۆشەویستەکەی کوشتووە و پاشان بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری تویەیتا کامیری دروستکراوی دووهەزارو پانزە هەڵاتووە.
پۆلیس لە نزیک هۆلیود ئەو ئۆتۆمبێلەیان بەرچاو کەوت و هەوڵی ڕاگرتنیان دا بەڵام ڕانەوەستا و پۆلیسیش هەر بە دوایەوە بوون لە کاتێکدا چەندین جار تەقەی لە ئۆتۆمبێلی پۆلیسەکان کرد.