Accessibility links

یەکێتی ئەوروپا دەسـتخۆشی لە تورکیا دەکات بۆ لابردنی باری نائاسایی


فێدریکا مۆغێرنی بەرپـرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا

یەکێتی ئەوروپا دەستخۆشی لە تورکیا کرد بۆ بڕیاری لابردنی یاسای باری نائاسایی بەسەر وڵاتەکەدا، ئەمەش پاش دوو ساڵ لە سەپاندنی لە دوای هەوڵی کودەتاکە.

ئۆفیسی فێدریکا مۆغێرنی بەرپـرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە بەیانـنامەیەکدا گوتی لابردنی باری نائاسایی لە تورکیا هەنگاوێکە جێی خۆشحاڵیـیە. گوتیشی ئەو هەنگاوانەی تورکیا دەیانێت بە ئاڕاستەی سەروەری یاسا و ئازادیـیەکان کاریگەری گەورەیان بەسەر ئایندەی پەیوەندیـیەکانی نێوان ئەنکەرە و یەکێتی ئەوروپا دەبێت.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پـێنجشەممە کۆتایی بە باری نائاسایی لە تورکیا هێنرا کە لە دوای هەوڵی کودەتاکەی 15 ی مانگی حەوتی ساڵی 2016 سەپێندرابوو.

لە ماوەی ئەو دوو ساڵە زیاتر لە 75 هەزار کەس دەسـتگیرکران و زیاتر لە 100 هەزار کەسیش لە کارەکانیان دەرکران، بەشی زۆریان بە تاوانی پەیوەندی بە ڕێکخراوی فەتحوڵڵا گولەن، ئەوەی ئەنکەرە دەڵێت لە پشت هەوڵی کودەتاکەوە بووە.

لە ئەمڕۆ پـێنجشەممەوە پەرلەمانی تورکیا کەوتووەتە تاووتوێکردنی پـرۆژە بڕیارێک بە ئامانجی ڕێگەدان بە دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەیان لەوەی بتوانن فەرمانبەران بۆ ماوەی 3 ساڵ لە کارەکانیان دەربکەن و هەروەها قەدەغەی گردبوونەوە لە شەوەدا بسەپـێنن و بتوانن خەڵکی بۆ ماوەی هەتا 12 ڕۆژ دەسـتگیربکەن بەبێ ئەوەی هیچ تاوانێکی هەبێت. پـێشبینی دەکرێت هەفتەی داهاتوو دەنگ لەسەر ئەو پـرۆژە یاسایەدا بدرێت.

XS
SM
MD
LG