Accessibility links

فەرەنسا جامی جیهانی تۆپی پێی دەباتەوە


لە یارییەکانی جامی جیهانی تۆپی پێی کە لە ڕوسیا بەڕێوە دەچوو، تیمی فەرەنسا توانی بە 4 خاڵ بەرامبەر بە 2 خاڵ لە تیمی کرواتیا بباتەوە. ئەمەش دووهەم جارە فەرەنسا ببێتە بە خاوەنی جامی جیهانی تۆپی پێ کە یەکەمیان لە ساڵی 1998 بوو توانی لە یاری کۆتایی لە بەرازیل بباتەوە.

لە یارییەکەی ڕۆژی یەکشەممەدا لە بەشی یەکەمی یارییەکەی بەهۆی سەری یاریزانێکی کراوتیا کە بوو بە هۆی گوڵ لە خۆیان فەرەنسا گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد و پاشان گۆڵی دووهەمیش بەهۆی پەناڵتیەکی مشتومڕ لەسەر بوو کە پاش پێداچوونەوەی ڤیدۆ ناوبژیوان بڕیاری لەسەردا.

پاشان لە بەشی دووهەمی یارییەکە فەرەنسا توانی دوو گۆڵی تر بکات. هەر یەک لە سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی کرواتیا کۆلندا گرابار کیتارۆڤیچ و سەرۆکی ڕوسیا ڤلادمێر پوتن، کە وڵاتەکەی میواندارێتی جامی جیهانی دەکرد، لەوێ ئامادە بوون.

شایانی باسە ئەمە یەکەم جار بوو تیمی کرواتیا بگاتە قۆناغی کۆتایی لە جامی جیهانی تۆپی پێدا.

ئەنجامەکانی جامی جیهانی تۆپی پێی ساڵی 2018 لە ڕویسا بەم شێوەیە بوو. فەرەنسا بە پەلەی یەکەم، کراواتیا بە پلەی دووهەم، بەلجیکا بە پلەی سێهەم و ئینگەلتەرە بە پلەی چوارەم.




XS
SM
MD
LG