به‌هۆى خۆپیشاندان و ئاڵۆزیه‌كانى ناوچه‌كانى باشورى عێراق، حكومه‌تى عێراق به‌شێک له‌هێزه ئه‌منیه‌كانى له‌كه‌ركوک و قه‌زاى خورماتوى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین به‌ره‌و ئه‌و ناوچانه كێشایه‌وه، له‌كاتێكدا داعش له‌ده‌وروبه‌رى كه‌ركوک جم و جۆڵى هه‌یه.
نازم كه‌هیه رێكخه‌رى پێشوى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان پێشمه‌رگه‌و حه‌شدى شه‌عبى له‌كه‌ركوك، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند"پۆلیسى فیدرالى و سوپا له‌ده‌وروبه‌رى كه‌ركوك بوونیان هه‌یه، به‌ڵام به‌شێك له‌هێزه‌كانى دژه‌تیرۆر براون بۆ خواروى عێراق."
سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه، عێراق هێزێكى زۆرى ره‌وانه‌ى ده‌وروبه‌رى كه‌ركوك كرد بۆ ئه‌نجامدانى ئۆپه‌راسیۆن دژى داعش ، به‌ڵام خۆپیشاندانه‌كانى خواروى عێراق پرۆسه‌كه‌ى راگرت.
نازم كه‌هیه، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد داعش له‌ده‌وروبه‌رى كه‌ركوك جم و جۆڵى هه‌یه، ره‌نگه عێراق پشتى به پێشمه‌رگه به‌هێزبێت، له‌حاڵه‌تى دروستبونى مه‌ترسیدا له‌سه‌ر كه‌ركوك بۆیه ئه‌و هێزانه كێشاوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها له‌قه‌زاى خورماتوى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دینیش، لیوایه‌ك له هێزه‌كانى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا به‌ره‌و خواروى عێراق بران، كه‌ئه‌ركى ئه‌و هێزه پاراستنى ئه‌منیه‌ت و راگرتنى باڵانسه له‌نێوان كورد و توركمانى شیعه‌دا.
محه‌مه‌د فایه‌ق به‌رپرسى راگه‌یاندنى قایمقامیه‌تى خورماتو، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد له‌كۆى 4 لیواى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا، عێراق ته‌نها لیوایه‌كى له‌خورماتو كێشاوه‌ته‌وه، وتى"مانه‌وه‌ى ئه‌و هێزه له قه‌زاكه گرنگه و زامنى سه‌قامگیرى خورماتوه."
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه حكومه‌تى عێراق له‌زۆربه‌ى پارێزگاكانه‌وه هێز ره‌وانه‌ى ناوچه‌كانى باشورى عێراق ده‌كات، به‌مه‌به‌ستى كۆنترۆڵكردنى دۆخى ئه‌منى ئه‌و ناوچانه و كۆتایى هێنان به‌خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تیه‌كان.