Accessibility links

ڕووداوەکانی ئەم دوواییانەی شاری عەفرین و دەوروبەری


لە چەند ڕۆژی ڕابوردوو ژمارەیەک ڕووداوی ئاسایشی و لەشکری لە ناوچەی عەفرین، کە لە ژێر دەستی تورکیا و چەکدارەکانی هاوپەیمانیاندایە، ڕوویداوە.

لەوبارەیەوە ڕاگەیاندراوە کە هێزێکی لەشکری ڕوسیای چوونەتە ناو دەڤەری ژەندرێش و شیێ کە دەکەونە ڕۆژئاوای عەفرینەوە. بە پێی سەرچاوەکانی کە لە ناوچەکەوە بە دەنگی ئەمەریکایان ڕاگەیاندووە ڕوون نییە ئەو هێزە لە ناوچەکە جێگیر دەبن یان تەنها گەشتێکی ئاسایشیە.

هەمان سەرچاوە ڕایگەیاند پۆلیسی لەشکری ڕوسیایی گەڕانێکیان بەناو چیای پارسا خاتونیش کردووە و گومان دەکرێت لەگەڵ تورکیادا لە دەروازەی سنوری باب ئەلسەلامەی هەرێمی عەزاز خڵێکی پشکنین دروست بکەن.

هاوکات شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناس ناوەندێکی کۆمەڵەی چەکداری بە ناوی " فیرقەت ئەلحەمزە" ی لە ناوچەی خاستیان بۆردومان کرد. گوندنشینەکانی ناوچەکە ئاشکرایان کرد ئەو ناوەندەی کە بۆردومان کراوە دەکەوێتە نێوان گوندەکانی کاخرێ، ساتییا و چۆلاقەوە.

گوندنشینەکان گوتوشیانە بەر لە بۆردومانەکە دەنگی شەڕە تەقەش لەو ناوچەیەوە بیستراوە. و پێشبینی ئەوە دەکرێت ئەو تەقانە لە نێوان خودی کۆمەڵە چەکدارەکەدا بوبێت کە زۆربەی جار لەسەر موڵکو ماڵی عەفرینیەکانی کە تاڵانیان کردووە دەبێتە شەڕیان.

دانیشتوانی گوندەکان گوتویانە پاش بۆردومانەکە ئەو کۆمەڵە چەکدارە داوایان لێ کردوون ڕووناکییەکانی ماڵەکانیان بکوژێننەوە و دەستیان کردووە بە هەڵمەتێکی گەڕان.

زانیاری زیاتر لەم ڕاپۆرتەی پەیامنێرمان نەورۆز ڕەشۆ ببیستە

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:06 0:00
Direct link

XS
SM
MD
LG