Accessibility links

تالیبان هێرش دەکاتە سەر کۆبونەوەیەکی ئاسایشی ئەفغانستان


کاربەدەستان لە ئەفغانستان ڕۆژی یەکشەممە پشتڕاستیان کردەوە کە تالیبان هێرشی کردۆتە سەر کۆبونەوەیەکی ئاستبەرزی ئاسایشی لە هەرێمی غازنی بەلایەنی کەم دوو سەربازو چەند کەسێکی سیڤیل بریندار بوون.

وەزیری بەرگری ئەفغانستان تارق شا بەهرامی چووە بۆ پایتەختی ئەو هەرێمە بە مەبەستی بەڕێوەبردنی ئەو کۆبونەوەیەی کە تیایدا باس لە تێکچوونی باری ئاسایشی هەرێمەکە دەکرێت کە یاخیبوان تیایدا پێشوەچونێکی بەرچاویان لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابوردوو ئەنجام داوە.

گوتەبێژێکی حکومەتی هەێمی بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند چەکدارانی تالیبان چەند موشەکێکیان گرتۆتە باڵەخانە حکومیەکان لە دەوروبەری نیوەڕۆ و یەکێکیان بەر ئەو شوێنە کەوتووە کە کۆبونەوەکەی تیادا ئەنجام دەدرێت.

عارف نوری لە لێدوانەکەیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا گوتی دوو سەربازی هێزەکانی لەشکری نیشتمانی ئەفغانستان بریندار بوون. کاربەدەستانی نەخۆشخانەش ئەوەیان بە دەنگی ئەمەریکا گوت کە بەلایەنی کەم هەشت کەسی سڤیلیش بریندار بوون.

گوتەبێژێکی تالیبانیش ڕایگەیاندووە ئەو هێرشە موشەکانە کۆبونەوەکەی تیکداوەو و زیانی لێکەوتۆتەوە، و هەروەها گوتوشیەتی سەرکردەکانی لەشکری ئەمەریکاش لە کۆبونەوەکەدا بوون.

لە ڕۆژی شەممەش ملیتانەکانی تالیبان هێرشێکی ڕێخراویان کردە سەر هەشت شوێنی جیاواز لەو پارێزگایەی کە دەکەوێتە سەر شاڕێی سەرەکی نێوان کابولی پایتەختی وڵاتەکەو باشوری ئەفغانستان.


XS
SM
MD
LG