هەژمارکردنی ده‌ستى ده‌نگه‌كانى كه‌ركوک كۆتایىپێهات و نه‌بووه هۆى گۆڕینى ده‌رئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن، یه‌كێتى نیشتیمانیش به‌ده‌رئه‌نجامه‌كه دڵخۆشه‌و عه‌ره‌ب و توركمانیش نیگه‌رانن.
به‌پێى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق، یه‌كێتى نیشتیمانى 6 كورسى، عه‌ره‌ب و توركمانیش سه‌روو 3 كورسیان به‌ده‌ست هێناوه، ئه‌و دوو پێكهاته نارازین له‌ئه‌نجامه‌كانیان و یه‌كێتى نیشتیمانى به‌ساخته‌كارى تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن.
ڕێبوار ته‌ها سه‌رۆكى لیستى یه‌كێتى له‌كه‌ركوك، له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند"هه‌ژماردنه‌وه‌ى ده‌ستى ده‌نگه‌كانى كه‌ركوك ده‌ریخست كورد و یه‌كێتى سه‌ركه‌وتوو بوون."
وتیشى"له دادگا رووبه‌رووى ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه ده‌بینه‌وه كه یه‌كێتیان به‌ساخته‌كارى تۆمه‌تبار كرد."
ئه‌نجامى هه‌ژماردنه‌وه‌ى ده‌ستى ده‌نگه‌كانى كه‌ركوك بۆ عه‌ره‌ب و توركمان مایه‌ى نیگه‌رانیه، چونكه ئه‌وان چاوه‌روان بوون ژماره‌ى كورسیه‌كانى یه‌كێتى كه‌م و ژماره‌ى كورسیه‌كانى خۆیان زیاد بكات.
ئیسماعیل حه‌دیدى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سیاسى عه‌ره‌بى له‌كه‌ركوك، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند"ده‌رئه‌نجامى ژماردنه‌وه‌ى ده‌ستى ده‌نگه‌كان ده‌ریخست ده‌نگه‌كان 93% موتابق و بێ كێشه‌ن."
سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوێستى عه‌ره‌ب و توركمان، ئیسماعیل حه‌دیدى وێراى جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ساخته‌كارى زۆر كراوه، وتى"ناره‌زایه‌تى و خۆپیشاندان سودى نیه."
وتیشى"ئێمه حه‌زمان ده‌كرد په‌نجه مۆرى ده‌نگه‌كان له‌گه‌ڵ ئامێره‌كاندا موتابق بكرێن."
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌مه یه‌كێتى نیشتیمانى سه‌ركه‌وتنى لیسته‌كه‌یان له‌كه‌ركوك له‌دواى جیاكردنه‌وه‌ى ده‌ستى ده‌نگه‌كان راگه‌یاند، عه‌ره‌ب و توركمانیش گه‌رچى شه‌وى رابردوو ژماره‌یه‌كیان چونه به‌رده‌م ئه‌و كۆگایانه‌ى كه‌سندوقه‌كانى ده‌نگدانى تێدایه، به‌ڵام هێشتا هه‌ڵوێستى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان رانه‌گه‌یاندووه.