Accessibility links

موختار نەقشبەندی: ئەمەریکا دەیەوی لە رێگای فیشارەکانەوە شەری ئێران بکات


Mokhtar Naghshbandi

هەر وەکو دەبینین گرژیەکان لە نێوان وڵاتە یەکگرتووەکان و ئێران لە چوونە سەرەوەدایە وە ئەمەریکاییەکان دەیانەوێ ناردنە دەرەوەی نەوتی ئێران بگەینە هیچ واتە Zero وە ئێرانیش لە بەرامبەردا هەڕەشە دەکات. ئایا ئەمەریکا لە تواناێدا لە هەموو دەرگایەکەوە رێگا لە ناردنە دەروەەی نەوتی ئێران بگرێت؟

ئەمەریکا کە هێشتا لە ئەفغانستان، عێراق و سوریا دەرگیرە، دەتوانێ خۆێ بخاتە شەڕێکی ترەوە؟

Rohani & Trump
Rohani & Trump

رۆژنامەنووس موختار نەقشبەندی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " ئەمەریکا دەیەوێ لە رووێ یاساییەوە ئەو کارە بکات، لە رێگای گەمارۆ و سزاکانەوە، نایەوێ لە رێگای لەشکەریەوە بەر بە کەشتیەکی نەوت کێشی ئێران بگرێت، لەبەر ئەوەی هەموو کەشتیە نەوت کێشەکان هەی ئێێران نیین، ئەمەریکا دەیەوێ بڵی هەر وڵاتێک کە نایەوێ سزاکانی ئەمەریکا بگرێتەوە وە یاخود بازاری ئەمەریکا لە دەست بدات تا چەند مانگی تر کرینی نەوتی لە ئێران رابگرێت وە یاخود بەلای کەم لەگەڵ ئەمەریکا بسازێت کە ووردە ووردە و پلە پلە کەم بێتەوە ".

کاک موختار هەر وەها دەڵێت " گەمارۆخستنە سەر ئێران ئاسایشی ئینرژی ئەوروپا دەخاتە مەترسیەوە، هەرچەند ناردنە دەرەوەی نەوتی ئێران تەنها دوو تا سێ میلیۆن بوشکەیە ( بەرمیل )بۆیە وڵاتانی ئەوروپایی نایانەوی ئەمەریکا بەرژەوەندیەکانی ئەوان بخاتە مەترسیەوە ".

کاک موختار دەشڵێت " ئەمەریکاتا ئەو جێگای پێویستیان پێی بێت هەوڵ ئەدەن لە رووێ سیاسیەوە کارەکانی خۆیان ئەنجام بدەن، هەر بۆیە بەرێوەبەرایەتی ئۆباما هەر بە گەمارۆ و سزاکان و فیشاری ئابوری کۆماری ئیسلامی بە چۆک هێنا، ئێستاش ئەم کارانەی ترامپ هەر وا پێش بڕوات ئێران بە چۆک دەهێنی، بەڵام ئەگەر ناچار بن بێگومان شەڕەکە ئەکەن".

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:57 0:00

XS
SM
MD
LG