Accessibility links

عەبدوڵا ئەلدولەیمی: کە هەڵبژاردن لە عێراق جێی متمانە نەبێت ئیتر چۆن ئەژمارکردنەوەی دەنگەکان جێی دڵنیایی دەبێت


بەپێی ڕای زۆرێک لە شیکەرەوە و چاودێری کاروباری عێراق، ئەم وڵاتە بە شەڕ وێرانبووە لە ڕەوشێکی نائاسایی ناهەمواردایە.

عەبدوڵا ئەلدولیمی، سیاسەتمەدارێکی سەربەخۆی عەرەبی سوننەیە و دەڵێت بەلای هەمووانەوە ڕوون و ئاشکرایە سیاسەتکردن لە عێراق شکستخواردووە و ئەو لایەنە سیاسیانەش کە فەرمانڕەوایەتی وڵاتەکە دەکەن هەر یەکەیان بە شوێن بەشی خۆیەوەیەتی نەک بەرژەوەندی گشتی خەڵکی وڵاتەکەوە.

سەبارەت بە هەڵبژاردنیش بەڕێز ئەلدولەیمی جەخت دەکاتەوە لەوەی پرۆسەی هەڵبژاردن لە وڵاتەکەیدا پرۆسەیەکی شکستخواردووە بەهۆی ئەو فێڵ و تەڵەکە و ساختەکاریانەی دەکرێن و دەشڵێت ناکرێت وەها سەیری هەڵبژاردن بکرێت کە پرۆسەیەکی گشتییە بەڵکو وەک دەڵێت "هەڵبژاردنە بۆ بڕیاری پێشوەختی لایەنە سیاسییەکان."

بەڕێز ئەلدولەیمی دەڵێت هەڵبژاردنەکەی ڕۆژی 12 ی مانگی پێنج لە عێراق پرۆسەیەک بووە بۆ دزینی دەنگ و ساختەکاری کردن لە ڕێی هەندێک لە ئەندامانی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ئەوانەش کە هاوکاریان بوون بۆ کڕین و فرۆشتنی دەنگەکان.

عەبدوڵا ئەلدولەیمی دەڵێت ئەو هەڵە بە بەرنامە و بە مەبەستانەی لە عێراق دەکرێن بۆ هێشتنەوەی وڵاتەکەیە لەم ڕەوشە لاوازەیدا و دەشڵێت پێکهێنانی هەر حکومەتێکی نیشتمانی لێدان و گورزێکی قورسە لە بەرژەوەندنییەکانی ئەوانەی عێراقیان خستۆتە بەردەم دەروازەی ئایندەیەکی نادیارەوە.

لەسەر بنچینەی وتووێژەکەی لەگەڵ عەبدوڵا ئەلدولەیمی سیاسەتمەداری عەرەبی سوننە لە بەغدا، بەڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئامادەکردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:53 0:00

XS
SM
MD
LG