Accessibility links

ئێران داوا لە ئەندامانی OPEC دەکات خۆیان لە بڕیاری تاکلایەنە بپارێزن


پاش بڵاوبونەوەی ڕاپۆرتەکان لەسەر ئەوەی عەرەبستانی سعودیە بەرهەمی نەوتی خۆی زیادکردووە بۆ بەرزترین ئاست لەم مانگەدا، ئێران داوای لە ئەندامانی OPEC کردووە " خۆیان دووربگرن لە هەر هەنگاوێکی تاکلایەنە" هۆشداریشی داوە ئەو جۆرە هەنگاوانە دەبێتە هۆی بنکۆڵکردنی یەکگرتووی ڕێکخرای OPEC.

لە کاتێکدا ئێران هەوڵ دەدات ڕووبەڕووی سزاکانی ئەمەریکا بوەستێتەوە بە سنوردارکردنی هەناردەکانی، وەزیری نەوتی ئێران بیژان زەنگەنە نامەیەکی بۆ هاوشانەکەی لە میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب سوهەیل مەزرویی نوسیوە کە لە ئستادا سەرۆکایەتی ئۆپیک دەکات بۆ ساڵی 2018، و داوای لێ دەکات بیری ئەندامانی OPEC بخاتەوە کە وابەستەی ڕێککەوتنەکەی مانگی ڕابوردوو بن.

لەو نامەیەدا کە کۆپییەکەی دەستی ئاژانسی ڕۆیتەرز کەوتووە و لەلایەن میدیای دەوڵەتی ئێرانیش بڵاو کراوەتەوە زەنگەنە نوسیویە " زیادکردنی بەرهەمەکانی هەر ئەندامێک لە دەرەوەی بەڵێنەکانی بڕیاری OPEC، دەبێتە هۆی شکاندنی بەندەکانی ڕێککەوتنەکە."

ئەو نوسیویشیە " بۆیە داوا دەکەم لە جەنابتان کە بیری وڵاتانی ئەندامی OPEC ی بخەیتەوە وابەستەی بەڵێنەکانیان بن و خۆیان لە هەر هەنگاوێکی تاکلایەنانە بپارێزن کە ببێتە هۆی بنکۆڵکردنی یەکگرتووی و سەربەخۆیی OPEC ."

XS
SM
MD
LG