Accessibility links

ئارێز ئەندەریاری: باس لە هەڵبژاردنەکانی تورکیا و دەنگەکانی هەدەپە دەکات


Arez Andaryari
Arez Andaryari

هەڵبژاردنەکانی تورکیا بە کۆتایی هات و بەهەر جۆرێک بوو سەرەرای ئاستەنگەکان پارتی دیمۆکراتیکی گەلان (هەدەپە ) خۆێ گەیاندە پەرلەمان. ئاخۆ بەو بارودۆخەی هەدەپە تێدا بوو دەیتوانی دەنگێکی زۆرتر بە دەست بهێنی؟

کەسانێک دەڵێن بەلای کەم 22 میلیۆن کورد لە تورکیا هەیە، چما هەدەپ تەنها توانیوە 6 میلیۆن لەو 22 میلیۆن دەنگە بە دەست بهێنی؟

ئارێز ئەندەریاری لێکۆڵەر و چاودێری کاروباری رامیاری لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " بە دڵنیاییەوە بارودۆخی هەدەپە لە ماوەی دوو سێ ساڵی رابوردوودا کە تێدا تێدەپەرێ، چ لە رووێ سیاسیەوە و چ لە رووێ یاساییەوە و ئەو گوشارەی لە سەر هەدەپە و کادیرانی هەدەپە بوو، مرۆڤ لەو باوەرەدایە کە باشتر نەی ئەتوانی دەنگ لەوە زیاتر بهێنی، لەبەر ئەوەی هەزاران لە کادیرانی ئەو پارتە، سەرۆکی ئەو پارتە، پەرلەمانتارانی ئەو پارتە، کادیرانی رەدە باڵای ئەو پارتە هەموو دەست بەسەر و زیندانی کراوون، بەڵام سەرکەوتنێکیی مەزن بوو لە چاو هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2015 ".

کاک ئارێز هەر وەها دەڵێت " تێروانینی ئیسلامی – ئاێینی، پێکهاتەی عەشائری ( خێڵەکی) هەندێ لەو هۆکارانەن کە لە سەر دەنگەکاندا کاریگەری هەبوە".

کاک ئارێز دەشڵێت " هەدەپە ئامادەیە لە سەر بنەمای کۆمەڵێک پرینسپ هەردەم لەگەڵ هەر لایەنێکدا بێت هاووپەیمانیەتی درووست بکات، وە ئەو پریسیپانەش کۆمەڵێک پرینسیپک ئینسانی – دیموکراتیکن ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:09 0:00

XS
SM
MD
LG