Accessibility links

جەمال ئەلبتیخ: ڕەوشی ئێستای عێراق زۆر هەستیارە و تەقاندنی یەک فیشەک ئاگرێکی گەورە دەخاتەوە


جەمال ئەلبتیخ
جەمال ئەلبتیخ

سبەی شەممە 30 ی مانگی شەش دواهەمین ڕۆژی ئەم خولەی ئێستای پەرلەمانی عێراقە لە کاتێکدا هێشتا ئەنجامەکانی هەڵبژاردنە گشتییەکەی عێراق بە فەرمی لەلایەن دادگای باڵای وڵاتەکەوە ڕانەگەیەندراوە.

جەمال ئەلبتیخ، وەزیری پێشووی کاروباری عەشرەت و تیرەکان لە عێراق دەڵێت ئەم ڕەوشەی ئێستا بەشێکە لە شتە دژبەرەکانی ناو عێراق و هەر هەمووشی کەوتۆتە سەر کۆبوونەوەکەی ڕۆژی شەممەی پەرلەمان کە دەشێت دەنگ لەسەر هەڵوەشاندندنەوەی هەڵبژاردنەکەی ڕۆژی 12 ی مانگی پێنجی ڕابردوو بدرێت لەسەر ئەو بنچینەیەی لیژنەی بەدواداچوونی ڕاستییەکان لە پەرلەماندا بەڵگەی تەواوی لەبەردەستە سەبارەت بەو پێشێلکاریانەی لەو هەڵبژاردنەدا کراون.

ئەگەر بێتوو پەرلەمان بڕیار لەسەر هەڵوەشاندنەوەی هەڵبژاردنەکان بدات، ئەوا پێویست دەکات دادگای فێدراڵی ئەو بڕیارە پەسەند بکات.

بەڵام جەمال ئەلبتیخ دەڵێت دادگا خاوەنی بڕیارێکی سەربەخۆیانە نابێت چونکە بڕیارەکانی بە گونجاندنە لەگەڵ فشارەکانی لایەنە گەورەکانی ئێستا فەرمانڕەوایەتی عێراق دەکەن و دەشڵێت ئەو لایەنانە فشارێکی زۆریان لەسەر دادگای فێدراڵی هەیە و لە ئێستاشدا ئەو فشارانە لەسەر ئەوەن کە عێراق بەرگەی دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن ناگرێت، هەرچەندە وەک جەمال ئەلبتیخ دەڵێت " دادگای فێدراڵیش دڵنیایە لەوەی فێڵ و تەڵەکەیەکی زۆر لە هەڵبژاردنەکەی ڕۆژی 12 ی مانگی پێنجدا کراوە."

لەسەر بنچینەی وتووێژەکەی لەگەڵ جەمال ئەلبتیخ، بەڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئامادە کردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:53 0:00

XS
SM
MD
LG