Accessibility links

لە هەولێر نزیكەی 200 دەرچووی ماستەر و دكتۆرا بە نوێنەرایەتی زیاتر لە 800 كەس گردبوونەوە


لە ساڵی 2013 و سەرەتای ساڵی 2014 بۆ تەواوكردنی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا ژمارەیەكی زور لە قوتابیان و خوێندكاران لە لایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە ڕەوانەی دەرەوەی وڵات دەكرێن دوای تەواوبوونیان لە هەولێر چەندین گردبوونەوە و خوپێشاندان دەكەن بۆ وەرگرتنەوەی شایستە داراییەكانیان .

ڕۆژی چوارشەممە لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە یاداشتێكدا دەرچووانی ماستەر و دكتۆرا داوای شایستە داراییەكانیان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن وەك خویان دەڵێن بڕە پارەیەكی زوریان خەرج كردووە تا توانیویانە ماستەر و دكتۆراكەیان لە دەرەوەی وڵات تەواوی بكەن لە كاتێكدا كە ئەركی حكومەت بووە شایستە داراییەكانیان بۆ خەرج بكات چونكە لە لایەن حكومەتەوە نێردراونەتەوە دەرەوە وەك خویان دەڵێن زیاتر لە سێ ساڵ دەبێت ئەوان بەردەوام خوپێشاندان و مانگرتن و گردبوونەوە و كۆوبونەوەیان كردووە بۆ پێدانی شایستە داراییەكانیان كەچی تا ئێستا ئەو بڕە پارەیەی كە لای حكومەت ماوە بویان خەرج نەكراوە . پەیامنێرمان لە هەولێر ئەحمەد زێباری لە راپۆرتەکەیدا دەڵێت

تەحسین شێروانی بە نوێنەرایەتی دەرچووانی ماستەر و دكتۆرا لەگەڵ كاربەدەستانی ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەوە دوای تەواوبوونی كۆبوونەوەكەیان بە دەنگی ئەمەریكا دەڵێت لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەیوەندی بە وەزارەتی داراییەوە كرا بۆ خەرجكردنی شایستە داراییەكانیان ، ئەو بڕە پارەیەی كە پێویستە حكومەت بەو دەرچووانەی ماستەر و دكتۆرا بدات 10 ملیۆن دولارە پێشتریش بەهۆی ئەو گردبوونەوە و خوپێشاندانانە حكومەت 20 ملیۆن دولاری خەرج كرد، ناوبراو زیاتر دەڵێت ئەوان 820 كەسێك دەبن كە لە سەر گیرفانی خویان ماستەر و دكتۆرایان تەواوكردووە واتا ئەو بڕە پارەیەی كە خەرجیان كردووە وەكو قەرزە لە سەر حكومەت پێویستە ئەو شایستە داراییەی كە ماویەتی بویان خەرج بكات . پەیامنێرمان لە هەولێر ئەحمەد زێباری لە راپۆرتەکەیدا دەڵێت.

Direct link

XS
SM
MD
LG