سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنی تورکیا دەڵێت بڵاو کردنەوەی ئەنجامی فەرمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا لە هەفتەی داهاتوو پێنجی مانگی 7 بڵاو دەکرێتە.
سەعدی گوێڤەن، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکان ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند نزیکەی 100% ی دەنگەکان ئەژمار کراون.
گوێڤەن گوتیشی زیاتر لە 50 ملیۆن دەنگدەر دەنگی خۆیان لەم هەڵبژاردنەدا داوە کە نیوەی زیاتر لە بەرژەوەندی ئەردۆغان بووە.
ئەنجامەکان بڕیاربوو لە 29 ی مانگی 6 بە فەرمی ڕابگەیەندرێت بەڵام دووا خرا بەهۆی ئەوەی کە سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئەوەندەی دەنگ هێناوە پێویست بە خولی دووهەم ناکات.