Accessibility links

چاککردنەوه‌ی زیانەکانی بەنداوی دەربەندیخان لە دووا قۆناغه‌کانیدایە


دوای ئەوەی بەنداوی دەربەندیخان تووشی کۆمه‌ڵێک زەرەر و زیان بوویەوە لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەی ساڵی ڕابردوو، له‌ ئێستادا پرۆسه‌ی چاککردنه‌وەی بەنداوەکە له‌ قۆناغه‌کانی کۆتاییدایه‌.

ڕەحمان خانی، بەڕێوبە‌ری بەنداوی دەربەندیخان لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا باسی له‌ دوایین دۆخی بەنداوەکە کرد و وتی له‌ چاو ساڵانی ڕابردوو بە نیوه‌ ئاو گل ئەده‌نه‌وه‌ بۆ کەمکردنەوەی مه‌ترسی له‌سه‌ر بەنداوه‌که‌.

هەروەها باسیشی له‌وە کرد کە ئەو بڕە پارەیەی کە قەرار بوو بانکی نێودەوڵەتی وەکو قەرز خەرجی بکات بۆ بەنداوەکە، هێشتا سەرف نەکراوە.

دوای ڕوودانی بوومەلەرزەیەک لەسەر سنووری ئێراق- ئێران، بەنداوی دەربەندیخان تووشی کۆمه‌ڵێک زەرەر و زیان بوویه‌وه‌ و مەترسی لەسەر بەنداوەکە درووستکرد

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:27 0:00


.

XS
SM
MD
LG