Accessibility links

دمیرتاش لە زیندانەوە پیرۆزبایی سەرکەوتن لە پارتەکەی، ‌هەدەپە، دەکات


سەلاحەدین دمیرتاش لە زیندانەوە ستایشی سەرکەوتنی پارتەکەی کرد کە توانیویانە چەندین کورسی پەرلەمان بەدەستبهێنن سەرەڕای ناڕەوایەتییەکان.

هەدەپە توانی بەربەستی لە سەدا دە تێپەڕ بکات کە ڕێژەیەکی پێویست بوو بۆ چوون بۆ پەرلەمان. بە پێی ئەنجامە نافەرمییەکان هەدەپە 67 کورسی لە کۆی 600 کورسی پەرلەماندا بەدەستهێناوە.

دمیرتاش کە لە مانگی 11 ی ساڵی 2016 وە بەبێ دادگاییکردن لە زیندانە بە هۆی تۆمەتەکانی پەیوەندیدار بە تیرۆرەوە، یەکێک بوولە 5 کاندیدی سەرۆکایەتی کە دژی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بوو لە زیندانەوە. ئەو نکوڵی لە هەمو ئەو تاوانانە دەکات کە خراونەتە پاڵی.

ڕۆژی دووشەممە دمیرتاش لە پەیامێکی تویتەردا ڕایگەیاند " لە کاتێکدا کاندیداکانی تر 100 کۆبونەوەی جەماوەریان کرد من توانیم 100 تویت بنێرم". ئەو گوتوشیەتی " ئەو ڕاستییەی کە من ناچار بووم لە زیندانەوە هەڵمەتی هەڵبژاردن بکەم گەورەترین ناڕەوایی بوو."

دمیرتاش وەکو کاندیدی سەرۆکایەتی لە سەدا 8.4 ی بەدەست هێناوە.

XS
SM
MD
LG