Accessibility links

دکتۆر جەبار قادر: ئەگەر ئەردۆغان هەڵبژێردرێتەوە قەیرانەکانی تورکیا قوڵتر دەبنەوە


هەڵبژاردنی تورکیا لەگەڵ کۆی قەیرانکەاندا هەر ئەنجامدرا، هاوکات سەرجەم هێزە رکابەرەکان بانگەشی خۆیان کرد سەرباری ئەوەی کە پارتەکانی ئۆپۆزسیۆن گلەیی زۆریان هەبوو لە کەمبوونەوەی دەرفەتەکانی بانگەشکردن، ئەمە بێجگە لە کاندیدی زیندانیکراو بۆ سەرۆکایەتی تورکیا سەلاحەدین دەمیرتاش لە زیندانەوە بانگەشی بۆ خۆی و پارتەکەی دەکرد...

کاتژمێر 5 ی ئێوارە سەرجەم بنکەکانی دەنگدان لە تورکیا داخران و جیاکردنەوە و ژماردنی دەنگەکان دەستیپێکرد.

پرۆسەکە کاتژمێر 8 ی بەیانی دەستیپێکرد و لە هەڵبژاردنەکاندا هاوڵاتیانى تورکیا دەنگیان دا بۆ هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار و 600 ئەندامى پەرلەمان.

دامەزراوەی ھەڵبژاردنی تورکیا ڕایگەیاند "ھەوڵدەدەین ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن پێش کاتژمێر 12 ی شەو رابگەیەنین."

سەڵاحەدین دەمیرتاش کاندیدی هەدەپە ڕایگەیاند "بڕوام وایە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان باش دەبێت."

هەروەها سەزاى تەمەللى هاوسەرۆکى هەدەپە وتی "دەمانەوێت ئەمڕۆ یەکەم رۆژى دیموکراسی بێت بۆ تورکیا."

بیناڵی یڵدرم سەرۆک وەزیرانى تورکیا ڕایگەیاند "لەرێگەى ئەم هەڵبژاردنەوە بەرەو ئامانجى سەقامگیر دەڕۆین."

کەمال کلیچدارئۆغڵۆ سەرۆکى جەهەپە ئاماژەی بەوە کرد، لە ناوچەکانى باشورى رۆژهەڵات چەند سکاڵایەک لەسەر هەڵبژاردنەکان هەن.

ئاسۆ جەبار بۆ دەنگی ئەمریکا لە پرۆگرامێکی تایبەتدا وتووێژی لەگەڵ شارەزا لەبواری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دکتۆر جەبار قادردا سازکردووە...

جەبار قادر دەڵێت "ئەردۆغان و حیزبەکەی لەم 3 بۆ 4 ساڵەی دواییدا کۆمەڵێک کێشەی زۆر قوڵیان بۆ تورکیا دروستکردووە."

دەشڵێت "ئەگەر ئەردۆغان هەڵبژێردرێتەوە ئەو قەیرانانە قوڵتر دەبنەوە."

هاوکات دەڵێت "جەهەپە ئەکتەرێکی گرنگی سیاسییە لەتورکیا."

سەبارەت بە پارتی دیموکراتی گەلانیش هەدەپە دەڵێت "ئەگەر هەدەپە بتوانێت بەربەستی لەسەدا 10 دەربازبکات، ئەوە سەرکەوتنێکی گەورە دەبێت..."

هاوکات دەشڵێت "ئیرادەی هەدەپەو رێبەرەکانی زۆر بەهێزە"

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:10:07 0:00

XS
SM
MD
LG