Accessibility links

هاووڵاتیانی تورکیا بۆ یەکەم جار لە هەڵبژاردنێکی سەرۆکایەتی و پەرلەمانیدا دەنگی خۆیان دەدەن


دەنگدەران لە تورکیا ڕۆژی یەکشەممە دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی.

سەرۆک ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و بەرهەڵستی سەرەکی موحەڕەم ئینجە لە ڕۆژی شەممەدا لە دوو کۆبونەوەی جەماوەری دژی یەک لە ئەستەنبوڵ دووا هەوڵی خۆیان بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی خەڵکی دا.

سەرکەوتووی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمڕۆ یەکشەممە دەسەڵاتێکی نوێی سەرۆکایەتی بەدەستدەهێنێت بەپێی دەستوری کە لە ریفراندۆمەکەی ساڵی ڕابوردوو بە پشتیوانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پەسەند کرا.

موحەرەم ئینجەی پارتی جەهەپە کۆبونەوەیەکی جەماوەری زۆر گەورەی لە ئەستەنبوڵ ئەنجام دا کە ڕێکخەرانی دەڵێن نزیکەی 5 ملیۆن کەس ئامادە بوون.

سەدان هەزار کەسیش لە پشتیوانانی کاندیدی هەدەپەی سەر بە کوردەکان سەڵاحەدین دمیرتاش کە لە زیندانە، لە شاری وانی تورکیا ڕێپێوانێکیان سازدا. کاربەدەستانی هەدەپە ڕایانگەیاند کە پۆلیس هێرشی کردۆتە سەر ئامادەبوان پاش کۆبونەوەکە و ژن و منداڵیان بریندار کردووە.

هەرچەندە نیگەرانییەکان لەسەر شیانی فێڵ و تەڵەکەکردن لەم هەڵبژاردنەدا بەردەوامە، ئینجە داوای لە پشتیوانانی کرد تا ماوەی 36 کاتژمێر زۆر زۆر ئاگاداری ڕەوشەکە بن بۆ ئەوەی شیانی فێڵ و تەڵەکەکردن کەم بێتەوە.

XS
SM
MD
LG