Accessibility links

جەبار ئەمین: ڕێگەگرتن لە چاودێرانی نێونەتەوەیی پەیامێکە بۆ ئەگەری ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکانی تورکیادا


جەبار ئەمین
جەبار ئەمین

تورکیا ڕێگە لە دوو چاودێری نێونەتەوەیی هەڵبژاردن دەگرێت لەوەی بچنە ناو وڵاتەکەوە بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکەی ڕۆژی یەکشەممە.

جەبار ئەمین، ئەندامی پەرلەمانی سوید یەکێک بوو لەو دوو چاودێرە و دەڵێت ئەو شاندی چاودێریکردنەی ئەوروپا لە زیاتر لە شەست پەرلەمانتاری 17 وڵاتی ئەوروپایی پێکهاتووە و لە کاتی جیاجیادا ئەندامانی ئەو شاندە گەیشتونەتە تورکیا و دەشڵێت کاتێک کە گەیشتۆتە فڕۆکەخانەی ئەستانبوڵ و چۆتە بەردەم کابینەی کۆنترۆڵی پاسپۆرت بینیویەتی دوو کەسی سەر بە هێزی ئاسایشی لەوێ وەستاون و پاسپۆرتەکەیان وەرگرتووە و داوایان لێکردووە لەگەڵیان بڕوات بۆ شوێنێکی تایبەت.

جەبار ئەمین دەڵێت وەستانی ئەو دوو کەسە ڕێک وەک ئەوە بوو کە چاوەڕوانی ئەو بووبن و دواتر کە بردویانەتە ئەو شوێنە تایبەتە پێیان گوتووە بڕیاری ڕێگەلێگرتنی بۆ چوونە ناو تورکیاوە لە شوێنێکی سەروو خۆیانەوە بۆیان چووە.

لە وەڵامی پرسیارێکی بەڵێن ساڵح سەبارەت بەوەی ئایا ڕێگەگرتن لە چاودێرانی نێونەتەوەیی بۆ چوونە ناو تورکیاوە، کێشەیەکی تر بۆ تورکیا دروست دەکات لە ناو یەکێتی ئەوروپادا؟ جەبار ئەمین ئەندامی پەرلەمانی سوید دەڵێت هەر ڕۆژی پێنجشەممە وەزیری دەرەوەی وڵاتی سوید توندترین بەیاننامەی بەرامبەر بە تورکیا بڵاوکردۆتەوە لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا و تیایدا هاتووە ئەو ڕەفتارەی تورکیا بە هیچ شێوەیەک جێی قەبوڵ کردن نییە و دەشبێت تورکیا ڕوونکردنەوە بدات لەسەر ئەوەی چۆن دەتوانێت ڕێگە لە چاودێری نێونەتەوەیی بگرێت کە لەلایەن پەرلەمان و ڕێکخراوی ئەوروپاییەوە هەڵبژێردراون.

جەبار ئەمین دەشڵێت چاودێر بە خواستی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا دانانرێت و کێی بە دڵ بێت بچێتە تورکیاوە و ڕێگەش لەوانە بگرێت کە بە دڵی نین.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:20 0:00

XS
SM
MD
LG