Accessibility links

هێزەکانی پشتیوانی دەچنە نێو شاری حودیدەی یەمەن


هێزی پشتیوانی ئەمڕۆ چونە نێو شاری حودیدە ،هاوکاتی ئەوەی سوپا و هاوپەیمانانی هەرێمی چاویان بڕیوەتە بەندەری شارەکە کە لەژێر کۆنترۆڵی سەرهەڵداوانی حوسی دایە و ئەو چەکدارانە پەیمانی هەتا دوا هەناسە شەڕکردنیان داوە.

سەرچاوە لەشکریەکان ڕایانگەیاند سوپا بە پاڵپشتی هێزەکانی میرنشینیە یەکگرتووەکانی عەرەب هێزی پشتیوانیان ڕەوانەی ناوچەکە کردبوو بەر لە ئەنجامدانی هێرشێک بۆ گەیشتن بە بەندەری حودەیدەی سەر دەریای سور ، سەرچاوەیەکی لەشکری کە ناوی ئاشکرا نەکراوە ئەم هەواڵەی بە ئاژانسی دەنگوباسی فەرەنسی ڕاگەیاندووە.

ئەوەی جێی ئاماژەیە ؛ سەرهەڵداوانی حوسی کە هاوپەیمانی ئێرانە دان بە کۆنترۆڵکردنی بەندەری حودەیدە دا ی نەناوە ، واتا ئەو بەندەرەی کە شوێنی هاوردەکردنی سێ لەسەر چواری هاوردەکانە بۆ وڵاتی یەمەنی هەژار.

XS
SM
MD
LG