ڕۆژی پێنجشەمە ته‌واوى دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كانى قه‌زاى خانه‌قینى پارێزگاى دیاله، له‌سه‌ر داواى چالاكوانانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى داخران، ئه‌مه‌ش بۆ ده‌ربڕینى ناڕه‌زایه‌تى به‌رابمەر خراپبوونى دۆخى ئه‌منى قه‌زاكه.
ئه‌میر عه‌لى چالاكوانى مه‌ده‌نى له خانه‌قین، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى ڕاگه‌یاند" لە بەرامبەر خراپ بوونى دۆخى ئه‌منى خانه‌قین، وه‌كو چالاكوانان داواى مانگرتنى گشتى و داخستنى دوكانه‌كانمان كرد."
گوتیشی "ئه‌مڕۆ 95%ى دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كانى خانه‌قین داخران."
هاوکات ئه‌بو مونته‌زر فه‌رمانده‌ى خانه‌قینى حه‌شدى شه‌عبى، ڕه‌تیكرده‌وه دۆخى ئه‌منى خانه‌قین به‌و شێوه‌یه تێكچووبێت كه خه‌ڵک هاتۆته ده‌نگ، گوتی " له‌دواى 16 ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه ته‌نها چه‌ند حاڵه‌تێكى پێشێلكارى ئه‌منى ڕوویداوه، ئه‌مه ناكاته تێكچوونى دۆخى ئه‌منى."
گوتیشی"هه‌موو پۆلیس و حه‌شدى شه‌عبى له‌خانه‌قین كوردن، مه‌عقوله دژى كورد مان بگیرێت و ناڕه‌زایه‌تى ده‌رببڕێت، له‌كاتێكدا ئه‌منیه‌تى خانه‌قین خه‌مى ئێمه‌یه."
له‌ماوه‌ى چه‌ند مانگى ڕابردوودا چه‌ند حاڵه‌تێكى كوشتن و ڕفاندن و دانانى بۆمبى چێندراو تۆماركراوه، دانیشتوانى خانه‌قین و هێزه كوردیه‌كان هۆكارى ئه‌و ڕووداوانه بۆ بۆشایى ئه‌منى ده‌گێڕنه‌وه.