Accessibility links

بڕیارە بۆڵتن سەردانی مۆسکۆ بکات


ئاژانسی دەنگوباسی ئینتەرفاکس ڕۆژی پێنجشەممە لە زاری چەند سەرچاوەیەکەوە ڕایگەیاندووە ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا جۆن بۆڵتن بڕیارە لە هەفتەی داهاتوو سەردانی مۆسکۆ بکات بە مەبەستی ئامادەکارییەکان بۆ شیانی کۆبونەوەیەکی نێوان سەرۆک دانۆڵد ترامپ و سەرۆکی ڕوسیا ڤلادمیر پوتن.

کرملن ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند هیچ پلانێک نییە بۆ کۆبونەوەی نێوان سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و سەرۆکی ڕویسا ڤلادمیر پوتن بەر لە کۆبونەەوەی لوتکەی ناتۆ.

چاوەڕاون دەکرێت سەرۆک ترامپ لە 11 و 12 ی مانگی حەوت بڕوات بۆ بروکسڵ بە مەبەستی بەشداری کردن لە کۆبونەوەی لوتکەیی ناتۆ.

XS
SM
MD
LG