Accessibility links

ئادەم ئوزون :جۆش و خرۆشیکی زۆرتر دەبینم تاکو هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2015 بۆ پشتێوانی لە هەدەپە


Adem Uzun

کەمتر لە هەفتەیەک ماوە بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانی و سەرۆکایەتیەکەی تورکیا، ئاخۆ ئاکەپە وە یاخود هەدەپە چ شانسێکیان لەم هەڵبژاردنەدا هەیە و هەدەپە تا چەند خۆێ ئامادە کردووە؟

ئادەم ئوزون ئەندامی کونسەی رێبەرایەتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان KNK لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" من لەو بروایەدام ئێستاکە ئامادەکاریەکی زۆرتر لە ئارادایە و جۆش و خرۆشیکی زۆرتر دەبینم تاکو هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2015 بۆ پشتێوانی لە هەدەپە، نەک تەنها لە نێۆ کوردەکان بەڵکو هەر وەها لە نێۆ کەسانی تریشدا بۆ ئەوەی هەدەپە ئەو رێژەی کە پێویستیەتی بە دەست بهێنی و ئاکەپە زۆرینەی دەنگەکانی لە نێۆ پەرلەماندا لە دەست بدات ".

کاک ئادەم هەر وەها دەڵێت " وتارەکەی دیمیرتاش لە ناوەوەی زێندان کاریگەری لەسەر ئەو 8 – 9 % دەنگدەرانە دەبێت کە هێشتا دەنگیان نەداوە و لە دەرەوەی هاووپەیمانیەتی پارێزکاران و فاشیستەکاندان و هەر وەها دیمۆکراتەکان و کەسانێکیش لە ناو جەهەپەدا بە نیازن بە هەدەپە دەنگ بدەن بۆ ئەوەی دەنگەکانی هەدەپە بە فێڕو نەروات و نەبێتە بەشێک لە دەنگەکانی ئاکەپە"

کاک ئادەم دەشڵێت " ئەگەر هەدەپە بباتەوە و بچێتە پەرلەمان، ئەو کات ئاکەپە پەرلەمان لە دەست دەدات، وە ئەگەر هات و ئەردوگان زۆرینە و پەرلەمانی لە دەست دا، ئەو کات ئەردوگان ببێتە سەرۆک کۆماریش ناتوانی رێباز و سیاسەتەکانی بە ئاسانی پێادە بکات لەبەر ئەوەی پەرلەمان ئیتر پشتێوانی لێ ناکات و لە دەرئەنجام شیانی هەیە یان دەست لە کار بکێشێتەوە وە یاخود پاش چەند ساڵی تر بچێتە هەڵبژاردنێکی نوییەوە".

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:07:41 0:00

XS
SM
MD
LG