Accessibility links

ژیان لە فەرهەنگدا: ئاسۆ قادری


ئاسۆ قادری
ئاسۆ قادری

هونەری حەوتەم، هەموو ژانرە هونەرییەکانی تر لە خۆ دەگرێت، تەلار سازی، پەیکەرسازی، شانۆ، شێوەکاری، موزیک، هونەری سەماکردن و ...هتد پێکڕا سینەما پێکدەهێنن.

ناکرێت لە باسکردنی سینەمادا ژانرە هونەرییەکانی تر بە جودا باس بکرێن چونکە هەر هەموویان پێکەوە دەتوانن ئەم پیشەسازییە پێکبهێنن، پیشەسازییەکی لێوانلێو لە ڕەهەندە هونەرییەکان، هەر بۆیەشە وەک زۆرێک لە لێکۆڵەرەوەکان هاوڕان لەسەری ئەم هونەرەی حەوتەم خاوەنی دەسەڵاتێکی گەورە و بەرفراوانە و جەختیش دەکەنەوە لەوەی گەورەیی ئەو دەسەڵاتە وەهای کردووە ببێتە پێشەبڕکێ و ململانێیەکی زۆری نێوان وڵاتەکان بۆ هەنگاونانی زیاتری بەرەوپێش و هەروەها بە جیهانی بوونیش.

نە هەر ئەوەندە، بەڵکو لە زۆر وڵاتدا یاسا و ڕێسای تایبەت هەن بە سینەما، یان لە هەندێک وڵاتدا ڕێگە نادرێت هیچ فلیمێکی سینەمایی بە زمانێکی تر لە هۆڵەکاندا پێشکەش بکرێت.

ڕەخساندنی بازاڕ بۆ فلیمە سینەماییەکان، چاپکردنی دەیان کتێب و سەرچاوە و وەرگێڕانی ئەو دەق و سیناریۆیانەی کەڵکی زۆریان دەبێت بۆ سینەما، پەیوەندییەکان لەگەڵ ستۆدیۆ جیهانییەکانی سینەمادا، کردنەوەی خولی تایبەت بۆ کارمەندانی ئەم بوارە و چەندان هەنگاوی تریش دەشێت یارمەتیدەرێکی سەرەکی بن بۆ ئەو هەنگاوانەی پێویستە لەپێناو سینەمادا بنرێن.

لە کۆمەڵگەی کوردیدا ئەوەی نکوڵی لێناکرێت، هەوڵی ڕژد هەن بۆ هەبوونی بەرهەمی سینەمایی بەڵام بەهۆی نەبوونی یان کەمیی لێکۆڵینەوەی بابەتیانە و هەڵسەنگاندنی ورد بۆ ئەو هەوڵە ڕژدانە، ئێستا ناتوانرێت بەراوردێکی زانستیانە بکەیت لە نێوان ئێستا و بۆ نمونە دە ساڵ پێشتری فلیمەکاندا. ئەو قسەکردنەی لەسەر بەرهەمە سینەماییەکان هەن زیاتر هونەرمەندان خۆیانن قسەی لەسەر دەکەن.

بەشێک لە فلیمە کوردییەکان بەشداری لە ڤێستیڤاڵە نێونەتەوەییەکاندا دەکەن و لەوانەشە خەڵاتیش بە دەست بێنن بەڵام پرسیارەکە لەوەدایە ئایا وەرگرتنی ئەو خەڵاتانە بە مانای بەجیهانیبوونی سینەمایە لە کۆمەڵگەی کوردیدا؟! لە کاتێکدا هێشتا فلیمە کوردییەکان نەیانتوانیوە وەک دەگوترێت لەناو سینەمای خۆرهەڵاتیدا ببێتە خاوەن سیما و تایبەتمەندێتی خۆی.

ئایا هەر فلیمێکی سینەمایی بە زمانی کوردی بوو، بەو مانایەیە سینەمای کوردیمان هەیە؟

ئایا گرفتەکانی شوناس لە سینەمادا چۆن چارەسەر دەکرێن؟

ئایا فلیمە کوردییەکانی سینەما توانیویانە کاریگەری ئابوری و پیشەسازی و کلتوری و پەروەردەیی جێبهێڵن؟

ئایا کورد فلیمی دۆکیۆمێنتاری هەیە؟

هونەرمەند ئاسۆ قادری لە بەرنامەی ڕۆژی یەکشەممەی ژیان لە فەرهەنگدا وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:21:11 0:00

XS
SM
MD
LG