گروپه چه‌كداره نه‌ناسراوه‌كان كه هێزه عێراقیه‌كان به‌پاشماوه‌ى داعش ناودێریان دەکەن و كوردیش پێیوایه ئه‌جێنداى سیاسیان له‌پشته‌وه‌یه، فشاریان خستۆته سه‌ر گونده كوردنیشینه‌كانى دیاله و له‌رێگه‌ى كوشتن و ڕفاندن و هێرشكردنه سه‌ریان، ناچاریان ده‌كه‌ن ناوچه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن.
زیاد كاكه‌یى كه كه‌سایه‌تیه‌كى كاكه‌یى یه، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى ڕاگه‌یاند "كاكه‌ییه‌كانى باشورى كه‌ركوک هه‌ڕه‌شه‌ى جدیمان له‌سه‌ره، خه‌ریكه به‌ته‌واوه‌تى زێدى باوباپیرانمان پێ چۆڵ ده‌كرێت."
به‌پێى وتەکانی ئه‌و كه‌سایه‌تیه كاكه‌ییه، لە ڕۆژانى ڕابردوودا به‌ده‌یان خێزانى كاكه‌یى گونده‌كانى زه‌نقه‌ر و عه‌لى سه‌رایان له‌باشورى كه‌ركوک چۆڵكردووه، ئێستا مه‌ترسى له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک گوندى تر‌ى كاكه‌یى نیشین دروستبووه.
هه‌روه‌ها وتیشى"به‌شێك له‌كاكه‌ییه‌كانى قه‌زاى داقوق ى باشورى كه‌ركوكیش ئاماده‌كارى بۆ به‌جێهێشتنى سنوره‌كه و رۆیشتن به‌ره‌و هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن."
چۆڵكردنى گونده كاكه‌یى نیشینه‌كانى باشورى كه‌ركوك، له‌كاتێكدایه هه‌فته‌ى رابردووش سێ گوندى كوردنیشینى ناحیه‌ى جه‌بارى پارێزگاى دیاله‌ش گونده‌كانیان جێهێشت، دواى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه هێرشیانكرایه سه‌ر، هه‌روه‌ها ته‌قینه‌وه له‌گونده كوردنیشینه‌كانى سنورى خانه‌قینیش ده‌ستیپێكردووه.
حه‌سه‌ن جیهاد نوێنه‌رى پێشوى كورده‌كانى دیاله له‌په‌رله‌مانى عێراق، گومانى هه‌یه له‌وه‌ى كه ئه‌جێندایه‌كى سیاسى له‌ئارادا بێت بۆ فشارخستنه سه‌ر گونده‌كانى دیاله‌ش، تا زێدى باوباپیرانیان پێ چۆڵ بكه‌ن.
حه‌سه‌ن جیهاد له‌لێدوانێكدا بۆ ده‌نگى ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌گونده كوردنیشینه‌كانى ده‌وروبه‌رى خانه‌قین ئه‌نجامدراون، هه‌وڵ هه‌یه خه‌ڵكى ئه‌و گوندانه بترسێنرێت تا ناوچه‌كانیان به‌ره‌و خانه‌قین جێبهێڵن، وتى" گونده‌كانى ده‌وروبه‌رى خانه‌قین كه پشێنه‌ن بۆ قه‌زاكه چۆڵكرا، ئه‌وكات پلان بۆ ناو خانه‌قینیش داده‌رێژرێت."
له‌دواى ساڵى 2003 به‌شێك له‌و عه‌ره‌بانه‌ى كه‌پێشتر له‌لایه‌ن به‌عسه‌وه زه‌وى و زارى كوردیان پێ‌درابوو، ناوچه‌كانیان جێهێشت و كورده‌كان بۆ زێدى خۆیان گه‌ڕانه‌وه، به‌ڵام له‌دواى 16 ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى رابردوه‌وه جارێكى تر كورد ناوچه‌كانیان جێده‌هێڵن و عه‌ره‌به‌كان دێنه‌وه.