Accessibility links

کاوە شێخولئیسلامی: کوردستان نا راستەوخۆ لە پرۆسەی کۆریا و ئەمەریکا قازانج دەکات


kawa Sheikholislami

کوریای باکورلەم پەری جیهان و کوردستان لەوپەری، ئایا چارەنووسی کوردستان بە کۆریای باکورەوە گرێدراوە؟ ئایا ئەم پەیوەندیە راستەوخۆ لە سەر کوردستانە وە یاخود ئەو وڵاتانەی دەستیان بەسەر کوردستاندا گرتووە؟

کاوە شێخولئیسلامی لێکۆڵەر و چاودێری کاروباری رامیاری و کۆمەڵایەتی لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت " ئەڵبەتە لە رووێ جوگرافیەوە کۆریای باکور و کوردستان زۆر لە یەکەوە دوورن، بەڵام ئەگەر ئەمەریکا ئەو سیاسەتەی کە لە بەرامبەر کۆریادا بە کار دەهێنی و دەرئەنجامێکی لێبکەوێتەوە، راستەوخۆ لە سەر کوردستان کاریگەری دەبێت، ئەگەر بێت و ئەمەریکا بەرامبەر بەو وڵاتە سەرەروانەی ناوچەی خۆمان و نەیاری کوردن بە کار بهێنێت لە قازانجی کورد دەبێت ".

کاک کاوە هەر وەها دەڵێت " ئەو وڵاتانەی دەستیان بەسەر کوردستاندا گرتووە تا لاوازتر بن، کوردستان شانسی سەربەخۆیی زۆرتر دەبێت، من لەو بروایەدام کورد لە ماوەیەکی زۆر نزدیکدا هەلیکی زۆر باشتری بۆ ئەرەخسێ بۆ ئەوەی بتوانێت بچێتە پشت پرۆسەی سەربەخۆیی و ئەو ئاواتەی لە مێژەی هەموومانە بە دەست بێنێت ".

کاک کاوە دەشڵێت " بۆ ئێمە کۆریای باکور بەراوورد بە کوردستان بکەین؟ کۆریای باکۆر دەبێ بە دراووسیەکانی کوردستان بەراوود بکرێ، ئەوانیش شیانی هەیە لە ژێر ئەم جۆرە فیشارانە بە تاێبەت لە لایەن هەڵوە توندرەوەکانەوە وەکو پۆمپیۆ و بۆڵتن لاوازتر ببنەوە، ئێمە نا راستەوخۆ لەم پرۆسەدا قازانج ئەکەین ".

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:23 0:00

XS
SM
MD
LG