Accessibility links

سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی ڕەخنە لە بڕیاری تاکلایەنانەی ئەمەریکا دەگرێت


سەرۆکی ئێران حەسەن ڕۆحانی ڕۆژی یەکشەممە ڕەخنەی لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا گرت بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی تاکلایەنانە بڕیاری کشانەوەی لە ڕێککەوتنی ناوکی ئێران دا و سوپاسی چین و ڕوسیای کرد بۆ هەوڵەکانیان بۆ هێشتنەوەی ئەو ڕێککەوتنە.

ڕۆحانی لە میانەی کۆبونەوەی ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای ڕایگەیاند " هەوڵەکانی ئەمەریکابۆ سەپاندنی ڕێبازەکانی خۆی بەسەر لایەنەکانی تردا زیاد دەکەن لە کاتێکدا ئەمە هەرەشەیەکە بۆ هەموان."

ئەو گوتیشی " دوایین نمونەی بڕیارە تاکلایەنەکانی لەو جۆرەی و ڕووبەڕووبوونەوەی بڕیاری کۆمەڵگای نێونەتەوەیی لەلایەن ئەمەریکاوەکشانەوەی حکومەتی ئەمەریکایە لە ڕێککەوتنە ناوکییەکە."

ئەو ڕێککەوتنەی ساڵی 2015 کە لە نێوان ئێران و زلهێزانی جیهان ئەنجام درا بوو بەهۆی لابردنی سزا ئابورییە جیهانییەکان لەسەر تاران. لە بری ئەوە ئێران قائیل بوو بە سنوردارکردنی چالاکییە ناوکییەکانی.

لەو کاتەوەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە ڕێککەوتنەکە کشاوەتەوە وڵاتانی ئەوروپا لە هەوڵێکی زۆردان تا دڵنیابن لەوەی ئێران ئەوەندە بەرژەوەندی ئابوری دەمێنێتەوە کە وابەستەی ڕێککەوتنەکە بێت.

سەرۆکی چین کە پاش قسەکانی ڕۆحانی وتاری خۆی پێشکەش کرد، نیگەرانی لەمەڕ بڕیارەکەی واشنتۆن بۆ کشانەوەی لەو ڕێککەوتنە دەربڕی.

شی ژینپینگ گوتی " چین هەوڵ دەدات لەگەڵ ڕوسیاو وڵاتانی تردا کار بکات بۆ پاراستنی ئەو ڕێککەوتنە."

XS
SM
MD
LG