Accessibility links

وەزارەتی ڕۆشنبیری هەرێمی كوردستان بریاری داخستنی كەناڵێكی ئاینی دەدات


بەرنامەیەكی ئاینی كە لە تەلەڤیزنی سرۆشتی لۆكاڵی هەرێمی كوردستانەوە لە لایەن مامۆستا و وتاربێژێكی مزگەوت بەناوی مەلا مەزهەر پێشكەش دەكرێت نیگەرانیەكی زوری لای بەشیكی زور لە ئافرەتانی كورد درۆست كردووە وەك بەشێك لە ئافرەتان دەڵێن ئافرەتی كوردی بە دایناسۆر وەسف كردووە و لە بەرنامەكانیدا بێ رێزیەكی زور بەرامبەر بە ئافرەتانی كورد دەكات، بەهۆی فشاری چاڵاكوانی ژن لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان و سەرپێچیكردنی رێنماییەكانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان ، بریاری داخستنی كەناڵەكە لە لایەن وەزارەتی ڕۆشنبیریەوە درا.

مەلا مەزهەر وتاربێژ و خاوەنی ئەو كەناڵە لۆكالیەیە بە دەنگی ئەمەریكا دەڵێت ئافرەتانی كوردستانم كردووە بە سێ بەشن یەكێكیان بە فریشتە وەسفم كردوون و وەجبەی دووەم بێ ئیمانێكمان هەن نە سوكایەتی بە خوا و ئاین و پێغەمبەر دەكەن و بێ ئاینن و ئازادن و سوكایەتی ناكەن ، بەڵام هەندێك ئافرەتی تر هەن خوا نەناسن و بێ ئاینن و سوكایەتی بە خوا و پێغەمبەر و ئاین دەكەن و پڕ دەدەنە زانایان و مامۆستایانی ئاینی ، ئەوەی كە سەیری بەرنامەكەی كردبێت گلەیی نیە بەس ئەوەی كە سەیری قسەكانی ئێمە بكات لە فێسیۆكدا لەبەر ئەوەی لێ بڕاوە خوشم تێبینیم هەیە ، بێ ویژدانیەكی زور هەیە كە زانیاری لە فێسبۆك و سایتەكان وەربگیرێت زانیاری لەسەر خودی كەناڵەكە لەو ئەرشیفانەی كە لامانە كێیان دەوێ و چونیان دەوێئەرشیف لای ئێمە هەیە و لە وەزارەتی رۆشنبیریش مومكینە ئەو بەرنامانە تۆمار بن با تەماشای بكەن.

تەنیا كەریم چالاكوانێكی ژنە لە تۆرە كۆمەڵایەتیەكان كەمپینێكی ڕاگەیاندبوو لە ژێر ناوی بەڵێ بۆ لابردن و سزادانی مەلا مەزهەر و داخستنی كەناڵەكەی نا بۆ سوكایەتیكردن بە ئافرەتانی كورد وەك خوی دەڵێت پێشوازیەكی زور لە كەمپینەكەیان كرا كە بەو هۆیەوە توانیویانە دەنگێكی زوری نارەزایی ئافرەتان بەرامبەر بەو كەناڵە درۆست بكەن و هەردوو وەزارەتی ئەوقاف و رۆشنبیری حكومەتی هەرێم هاتنە دەنگ و بریاری داخستنی كەناڵەكە درا و هەروەها دەشڵێت ناكرێت چیتر بێ رێزی بەرامبەر بە ژنان بكرێت و هەول و فشارەكانیانئەنجامی هەبوو بە بە داخستنی كەناڵەكە و داواش دەكەن ئیجرائات لەگەڵ ئەو مەلایە بكرێت و لە وتاربێژی دوربخرێتەوە بۆ ئەوەی دەمارگیری لەناو كومەڵگادا بڵاونەبێتەوە و ئاین بەشێوەی نەرم و نیان و جوان بگات .

محەمەد گەردی بەڕێوەبەری گشتی ڕاگەیاندنی وەزارەتی ڕۆشنبیری بە دەنگی ئەمەریكای ڕاگەیاند ڕۆژی یەكشەممە بە پێی ڕێنمایی ژمارە 1 ی ساڵی 2014 ی وەزارەتی ڕۆشنبیری كەناڵی مەلا مەزهەر دادەخەین و بریارەكە دەگاتە دەست مەلای ناوبراو ، هەر كەنالێك بێ رێزی بكات یان هانی توندوتیژی بدات ئێمە ئەو كەناڵە دادەخەین ، لەو كەنالەوە چەندین جارە سوكایەتی بە ژنی كورد دەكرێت بویە بریاری داخستنی كەناڵەكەیان درا ، تا پایەندی رێنماییەكانی وەزارەتی ڕۆشنبیری دەبێت.

بە پێی ئامارێكی وەزارەتی ڕۆشنبیری حكومەتی هەرێمی كوردستان 39 كەناڵی ئیسلامی هەن كە لە 23 رادیۆ و 13 كەناڵی لۆكاڵی و 3 كەناڵی ئاسمانی پێكهاتوون و مۆلەتی فەرمیان هەیە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:39 0:00


XS
SM
MD
LG