Accessibility links

عادل ئەلمانع: نرخی کورسییەکی پەرلەمان لەم هەڵبژاردنەی عێراقدا گەیشتۆتە یەک ملیۆن دۆلار


عادل ئەلمانع

هەموارکردنەوەی یاساکانی هەڵبژاردن لە عێراقبۆتە مایەی زێدکردنی قەیران و کێشەی تر بۆ سەر تەواوی ئەو گرفتانەی لەو وڵاتەدا بێ چارەسەرکردن ماونەتەوە.

سەرنوسەری ڕۆژنامەی السیاسە دەڵێت بڕیارەکانی پەرلەمان بڕیاری گونجاو بوون لەگەڵ خواستی شەقام و خەڵکی عێراقدا و هەنگاوێکی ڕاست و دروست و بوێرانەش بوون بۆ داکۆکیکردن لە دەنگە ڕاستەقینەکانی دەنگدەران و هەروەهاش بەرەنگاربوونەوە بووە بۆ ئەو فێڵ و تەڵەکانەی لە ئەژمارکردنی دەنگەکانی هەڵبژاردندا کراون، وە دەشڵێت بێگومان بەرەنگاربوونەوەی ئەو ڕەفتارە نەخوازراوانەش بووە لە لایەن هەندێک لە ئەندامانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانەوە کراون.

عادل ئەلمانع ئاگاهیش دەدات سەبارەت بە شیانی سەرهەڵدانی قەیران و گرفتی نوێ وەک دەڵێت لەوبڕوایەدایە لە ئێستا بە دواوە عێراق دەکەوێتە ناو ململانێیەکی زۆر گەورەی سیاسییەوە، عێراق دەکەوێتە قەیرانی زۆر گەورەوە بە شێوەیەک کە بگوترێت ئەنجامە دەستکاریکراوەکانی هەڵبژاردن ڕەوشێکی هێورتر بن لەو بەرەنجامە نەرێنیانەی لە پاش ئەژمارکردنەوەی دەنگەکان دێنە ئاراوە و دەشڵێت ئەو لایەنانەی بەهۆی دەستکاریکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەوە خۆیان بە سەرکەوتوو دەزانن دەستبەرداری ئەو ئەنجامە دەستکاریکراوانە نابن و کێشەی ئاڵۆزیش دروست دەکەن.

لەسەر بنچینەی وتووێژەکەی لەگەڵ عادل ئەلمانع، سەرنوسەری ڕۆژنامەی ئەلسیاسە، بەڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئامادەکردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:51 0:00

XS
SM
MD
LG