Accessibility links

ئاری جه‌لال؛ توركیا هه‌شت په‌نابه‌ری كوردی سلێمانی ڕاده‌ستی به‌ره‌ی نوسره‌كردووه‌


ئاری جه‌لال\سه‌رپه‌رشتیاری فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران له‌هه‌رێمی كوردستان

ئاری جه‌لال سه‌رپه‌رشتیاری گشتی فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت" دۆخی ئه‌وكه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت له‌توركیاوه‌ به‌ڕێگای نایاسایی"قاچاخ" بچنه‌ توركا له‌دۆخێكی خراپدان له‌ گرتوخانه‌ و كه‌مپه‌ زۆره‌ ملێكاندا توركیا ده‌یانهێڵێته‌وه‌ و دواتر دیپۆرتیان ده‌كاته‌وه‌، هه‌فته‌ی ڕابردوش هه‌شت كه‌سی خه‌ڵكی سلێمانی كه‌ویستویانه‌ له‌توركیاوه‌ بچنه‌ ئه‌وروپا، توركیا ده‌ستگیری كردوون و ڕاده‌ستی به‌ره‌ی نوسره‌ی كردوون تا ئێستاش ئازادنه‌كراون، وه‌ حكومه‌تی هه‌رێم هیچ هه‌ڵوێستێكی له‌وباره‌یه‌وه‌ نه‌بوه‌و نیه‌."

ئاری جه‌لال له‌گفتوگۆیه‌كی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مریكا باسی له‌خراپی دۆخی په‌نابه‌رانی عیراقی و هه‌رێمی كوردستان كرد و وتی" په‌نابه‌رانی عیراق به‌تایبه‌تی په‌نابه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دۆخیان زۆر خراپه‌ له‌ناو كه‌مپ و گرتوخانه‌كانی توركیا به‌تایبه‌ت له‌دوای ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی توركیا له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپا بۆ ڕێگری له‌په‌ڕینه‌وه‌ی په‌نابه‌ران به‌ده‌یان سه‌دان هاوڵاتی كوردستان ده‌ستگیركراون به‌زۆر له‌كه‌مپ و گرتوخانه‌كان داده‌نرێت هه‌تا واژۆیان پێ نه‌كه‌ن ئازادیان ناكه‌ن."

وتیشی"له‌كه‌مپه‌كانی ده‌ورو به‌ری ئورفا و غازی عه‌نتاب زیاتر له‌ ٢٠٠ كه‌س ده‌ستگیركراون وه‌ له‌ماوی چه‌ند مانگدا ٥٠٠ كه‌س مامه‌ڵه‌ی یاسایمان بۆ كردون و له‌ زیندانه‌كان ئازادمان كردون ."

سه‌رپه‌رشتیاری گشتی فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی وت" به‌داخه‌وه‌ له‌لایه‌ن توركیاوه‌ چه‌نده‌ها هاوڵاتی عیراقی و كوردی دیپۆرتی سوریا كراونه‌ته‌وه‌ دیاره‌ ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی خۆیان وته‌ی هه‌ڵه‌یان داوه‌ له‌توركیا، كه‌ گوایه‌ خه‌ڵكی سوریان بۆ ئه‌وه‌ی نه‌گه‌ڕێنرێنه‌وه‌ هه‌رچه‌نده‌ دوای ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی توركیا ئه‌وانیش ده‌گه‌رێنرێنه‌وه‌."

ئاری جه‌لال سه‌رپه‌رشتیاری گشتی په‌نابه‌ران وتیشی" ئه‌وانه‌ی پێشتر سه‌رجه‌میان به‌هه‌وڵی ئێمه‌ گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه‌ به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا هه‌شت هاوڵاتی كوردی كه‌خه‌ڵكی شاری سلێمانین و ویستویانه‌ له‌توركیاوه‌ بچنه‌ ئه‌وروپا له‌لایه‌ن توركیاوه‌ ڕاده‌ستی به‌ره‌ی نوسره‌ كراون و تا ئێستاش ئازادنه‌كراون."

هه‌روه‌ها وتی" ئێمه‌ له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامداین بۆ دیاریكردنی چاره‌نوسیان و ئازادكردنیایداین به‌ڵام تا ئێستا به‌داخه‌وه‌ ئه‌نجامی نه‌بووه‌ و ده‌ڵێن له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌ن."

ئاری جه‌لال ڕه‌خنه‌ی له‌ حكومه‌تی هه‌رێم و عیراق گرت كه‌هیچ هه‌ڵوێستیان له‌سه‌ر ڕاده‌ستكردنی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ له‌لایه‌ن توركیاوه‌ به‌به‌ره‌ی نوسره‌ نه‌بووه‌ و ده‌ڵێت" به‌داخه‌وه‌ تا ئێستا نه‌حوكمه‌تی عیراق نه‌ حكومه‌تی هه‌رێم هیچ هه‌ڵوێستیان نه‌بووه‌ ته‌نانه‌ت به‌یاننامه‌یه‌كیشیان ده‌رنه‌كردووه‌ له‌پێشوتریشدا هیچ هه‌ڵوێستێكیان نه‌بووه‌ ."

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:23 0:00

XS
SM
MD
LG